به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك، پلانی كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به باش نازانن، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی رۆژ له به‌یانییه‌وه تا نیوه‌ڕۆ كاره‌با به خه‌ڵك ناده‌ن.
به‌پێی بڕیاره‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك، مۆلیده ئههلیییهكان رۆژانه له كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر 11ی نیوه‌ڕۆ كاره‌با به خه‌ڵك ناده‌ن، ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانیش نه‌بێت.
"بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌با بڕی هه‌شت هه‌زار و 500 دینارمان به مۆلیده‌ی ئه‌هلی داوه كه‌چی له به‌یانییه‌وه تا گه‌رمای نیوه‌ڕۆ كاره‌بامان لێده‌بڕین و كارناكه‌ن" زه‌رده‌شت سۆران وای وت.
زه‌رده‌شت دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كه‌ركوكه و ده‌ڵێت زۆربه‌ی رۆژ تا 11ی نیوه‌ڕۆ به‌بێ كاره‌با كاته‌كانیان به‌ڕێده‌كه‌ن، له‌رێی (كه‌ركوك ناو)وه ده‌پرسێت "لە چ شارێك هەبووە له 8ی به‌یانییه‌وه كاره‌با له خه‌ڵك و به تایبه‌ت منداڵ بكوژێنیته‌وه؟".
سوێند به‌خوا له به‌یانیه‌وه تا نیوه‌ڕۆ له‌ژێر سێبه‌ری دارێكدا داده‌نیشم به‌هۆی بێكاره‌باییه‌وه
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا زۆربه‌ی هاوڵاتیان له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه و پێویستی زیاتریان به كاره‌با هه‌یه.
هۆگر سه‌لیم، هاوڵاتیه‌كی تری كه‌ركوكه و زۆر ناڕازییه له بارودۆخی ئێستای شاره‌كه‌ی، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سێ مانگه كه‌سابه‌تم نه‌كردووه، رێگه‌ناده‌ن بچمه سه‌ر كاره‌كه‌م و له ماڵه‌وه‌ش رێناده‌ن پشوو بده‌م" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نه‌بونی كاره‌با له ماڵه‌وه.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه ساڵانی رابردو له مانگی شه‌شدا، كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان 24 كاتژمێر بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو خه‌ڵك بێ كاره‌با نه‌بن، به‌ڵام ئێستا تا نیوه‌ڕۆ مۆلیده‌كان ده‌كوژێننه‌وه.
"سوێند به‌خوا له 8ی به‌یانییه‌وه به‌هۆی گه‌رماوه له‌ژێر سێبه‌ری دارێكدا له‌به‌رده‌رگای ماڵه دراوسێیهكماندا دانیشتوم تا كاره‌بای مۆلیده له كاتژمێر 11 هاتۆته‌وه" هۆگر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناڕازییه له نرخی دیاریكراوی مۆلیده‌كان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی تاقیكردنه‌وه‌كاندا پلانی كاركردنی مۆلیده‌كان ده‌گۆڕین
به‌پێی بڕیاره‌كانی قائیمقامیه‌تی كه‌ركوك، نرخی یه‌ك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی ئایار له گه‌ڕه‌كێكه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر به‌پێی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با جیاوازه، له نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 بۆ هه‌شت هه‌زار و 500 دیناردایه.
فەلاح یایچلی، قایمقامی قه‌زای ناوەندی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نرخه‌كه به‌پێی كاتژمێری كاركردنی مۆلیده‌كان دیاریده‌كرێن، له ئێستاشدا به‌بڕیاری ئێمه به‌یانیان تا 11ی نیوه‌ڕۆ كاره‌با ناده‌ن، چونكه كاره‌بای نیشتمانی باشه و زۆره".
به‌وته‌ی قایمقام بڕیاری كاركردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان وه‌ك ئێستا ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وەرزی تاقیكردنەوەی خوێدنكاراندا، بڕیاره‌كه ده‌گۆڕێت و كاركردنیان ده‌كرێته‌وه به 24 كاتژمێر.
له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری عیراق، له وه‌رزه‌كانی گه‌رما و سه‌رمادا، به گشتی دۆخی كاره‌با به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، ئیداره‌ی شاره‌كانیش زیاد له جارێك به‌ڵێنی چاككردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ره‌نجامێكی هه‌بێت.