له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی شاری كه‌ركوك، 9 پزیشك و په‌رستیار و كارمه‌ند توشی كۆرۆنا بون، به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌دا.
توشبونی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركوك، به تایبه‌ت له دوو هه‌فته‌ی رابردودا.
دکتۆر شەماڵ تەها، یه‌كێكه له توشبوانی كۆرۆنا و ئێستا له كه‌ره‌نتینه‌دایه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌رده‌وام رێنماییه‌كانی خۆپارێزیمان جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاترت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ده‌بێت".
ئه‌و دوو رۆژ به‌ر له پشكنین و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كاندا خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه تا خه‌ڵكی تر توش نه‌بن.
"هه‌ستم به ئازاری سه‌رئێشه و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته و ئازاری ماسولكه‌كان ده‌كرد".
دكتۆر شه‌ماڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كاریكردووه و له ئێستادا تا چاره‌سه‌ر له ژێر چاودێریدا ده‌مێنیته‌وه و داوای له هاوڵاتیان كرد تا ده‌توانن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.
له ئێستادا زیاتر له 14 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له كه‌ره‌نتینه‌دان و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ته‌ندروستی بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكرایكرد ته‌نیا ده‌ره‌نجامی 9 پزیشك و په‌رستیار و كارمه‌ند گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دڵنیابونه‌ته‌وه له‌وه‌ی توشی كۆرۆنا بون، ئه‌و 14 كه‌سه‌ی تر له كه‌ره‌نتینه‌دان و پشكنینه‌كانیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه هۆكاری توشبوانی پزیشك و كارمه‌ندان به‌هۆی به‌رده‌وامی ده‌وام و خزمه‌تی نهخۆشهوهیه له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی شاره‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش واده‌كات تێكه‌ڵاوی و به‌ریه‌ككه‌وتن دروستبێت.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته 229 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 95 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و هه‌شت هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌ندروستی كه‌ركوك، ئێستا له‌رێی وه‌رگرتنی پلازمای خوێنی چاكبوانی كۆرۆنا هه‌واڵی چاره‌سه‌ری توشبوانی ڤایرۆسه‌كه ده‌دات.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته 16 هه‌زار و 675 كه‌س، له نێویاندا شه‌ش هه‌زار و 568 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 457 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 633 هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه چاكبونه‌وه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 866 هه‌زار كه‌س، مردوانیش 424 هه‌زار و 499 كه‌سن.