ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق ئاشكرایده‌كات، ژماره‌یه‌ك لێپرسراو له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ركراون بۆ لێكۆڵینه‌وه، به تۆمه‌تی گومانی گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌ی كڕینی ئامێری پشكنینی ڤایرۆس.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی حوزه‌یران بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانیان توانیویانه له پرۆژه‌ی كڕینی ئامێری پشكنیندا به بودجه‌ی ده‌یان ملیۆن دینار "گومانی گه‌نده‌ڵی" بدۆزنه‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك لێپرسراوانی ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وه‌ك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه؛ ئامێره‌كانی جۆری (PCR REAL Time) له ساڵی 2019دا به‌بڕی 186 ملیۆن دینار كڕدراون، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و مواسه‌فاته هونه‌رییانه‌دا هاوتانین كه له پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌ڵێت ئامێره‌كان بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارنه‌هێنراون، چونكه ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ورد و راست ده‌رناچن.
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له‌و دۆسیه‌یه، ده‌سته‌ی نه‌زاهه به فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌ریه‌ك له لێپرسراوی به‌شی تاقیگه‌كان، فه‌رمانبه‌ری لێپرسراو له كاروباری هونه‌ری و فه‌رمانبه‌ری لێپرسراو له بانكی سه‌ره‌كی خوێن له ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌پێێ مادده‌ی 340 له یاسای سزادانی عیراق ده‌ستبه‌سه‌ركراون بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌و مادده یاساییه تایبه‌ته به سزادان و زیندانی به مه‌رجێك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیان به ئه‌رك و شوێنی كاره‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، له دۆسیه‌یه‌كی تردا، لێكۆڵینه‌وه له پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه كراوه له كه‌ركوك به تێچوی 246 ملیۆن دینار، به هۆی گومانی گه‌نده‌ڵییه‌وه له دیوانی پارێزگا.
له‌و دۆسیه‌یه‌دا گومان له كرێی كاركردنی ئامێر و گواستنه‌وه‌ی خۆڵ هه‌یه كه پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ ته‌رخانكراوه بۆیه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ لیژنه‌ی جێبه‌جێكار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و وردبینی ده‌ركراوه.