هاوڵاتیانی ئاواره له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ناتوانن وه‌ك پێشتر مردوانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زێدی خۆیان تا له‌وێ به خاكبسپێردرێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانه‌وه.
هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، له ئاداری ئه‌مساڵه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیان راگه‌یاندوه، به ئامانجی خۆپارێزی و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
عه‌بدوڵا حسێن، ئاواره‌ی شنگاله له پارێزگای دهۆك، مانگی ئادار و له كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا دوو برای گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆیان بیانگه‌ڕێننه‌وه.
لانیكه‌م با كارئاسانی بكرێت مردوانمان بگه‌ڕێنینه‌وه زێدی خۆیان
"نه‌مانتوانی مردوه‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ناحیه‌ی گرعوزێر له شنگال، له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌وڵی زۆرماندا به‌ڵام له بازگه‌كاندا رێگرییان كرد، بۆیه ناچار له گۆڕستانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی خانكێی دهۆك بهخاكمانسپاردن".
عه‌بدوڵا ده‌ڵێت هه‌موو مردوانی ئه‌وان له گرعوزێره، "راسته هه‌موی ئه‌رزی خودایه به‌ڵام حه‌زمان ده‌كرد له‌وێ بن، ره‌نگه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش درێژخایه‌ن بێت بۆیه داواكارین ئاسانكاری بكرێت لانیكه‌م مردوانمان بگه‌ڕێنینه‌وه زێدی خۆیان".
له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 787 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆ هه‌ن و سه‌دا 30یان ئێزیدیین، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شوباتی 2020.
خه‌واجه خودێدا، پیاوی ئایینی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مه‌رج نییه هه‌موو مردوه‌كانی ئێزیدی له شنگال به‌خاكبسپێردرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبێت بگه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌رنا كێشه نییه له‌هه‌ر شوێنێك به‌خاكبسپێردرێت".
ئه‌و داوای له هاوڵاتیانی ئاواره كرد له‌م بارودۆخه‌دا، به‌هۆی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، مردوانیان نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شنگال، چونكه "ده‌یان گۆڕستانی تایبه‌تمان هه‌یه به ئێزدی له ناوچه‌كانی تر و ده‌توانن له‌وێ ئازیزانیان بهخاكبسپێرن".
جگه له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگا و شاره‌كان، كه هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی تا 1ی تهمموز درێژكردۆته‌وه، رێگه به پرسه و هیچ قه‌ره‌باڵغییه‌كی دیكه‌ش نادرێت.
كه‌سوكاری مردوان روبه‌ڕوی كێشه‌ی زۆر ده‌بنه‌وه
خودێدا چۆكی، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سنونێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كه‌سوكاری مردوان روبه‌ڕوی ده‌یان كێشه ده‌بنه‌وه، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده قسه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی ده‌كه‌ین، به‌ڵام كێشه‌كه به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه".
ئه‌و ده‌ڵێت زۆركات بازگه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی له ناوچه‌ی ره‌بیعه كه رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه به‌ره‌و شنگال، به تایبه‌ت له سه‌رده‌می كۆرۆنادا داده‌خرێن، هه‌ندێكجار دوای چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌ڕوانی ئینجا رێگه به گواستنه‌وه‌ی ته‌رم ده‌درێت و هه‌ندێكجاریش هه‌ر به ته‌واوی رێگه به هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كاندا نادرێت.