له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، كارگه‌یه‌كی كه‌لوپه‌لی پزیشكی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی بودجه‌یه‌كی 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكا بۆ هاوكاری له عیراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق (یونامی)، دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری بەخشیووه بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق.
ئه‌و هاوكارییه له‌لایه‌ن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) به هاوكاری حكومه‌تی عیراقی خه‌رجده‌كرێت له پرۆژه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و دابینكردنی ئامێری پزیشکی و پێداویستی نەخۆشخانە له بەسرە، دهۆک، کەربەلا، کەرکوک، نەجەف، نەینەوا، بابل، زیقار و میسان.
به‌شێك له بودجه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی کارگەی شلەمەنی پزیشكی لە بەری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، کە یەکێکە لە گەورەترین کارگەکانی عیراق و سەرچاوەیەکی گرنگی کەلوپەلی پزیشکییە بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرە سەرەکیەکانی تەندروستی و دەرمانخانەکان.
ئه‌و كارگه‌یه بەهۆی هێرش و شه‌ڕی داعشەوە زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراق وتی "هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند هەفتەی پێشودا زۆر جێی دوودڵیە و ئەوە نیشاندەدات ئەم ڤایرۆسە هێشتا نەگەیشتۆتە لوتکە لە عیراقدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا لە کاتی خۆیدا بووە و واده‌كات خه‌ڵكی زیاتر له پرۆژه‌كان سودمه‌ندبن.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوشدا ئه‌مریكا بڕی شه‌ش ملیۆن و 500 ملیۆن دۆلاری به كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) به‌خشی، به ئامانجی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی عیراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دانا مەنسوری، بەڕێوەبەری کارەکان لە دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا راستەوخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی كۆرۆناوه به عیراق، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، ژاپۆن، هۆڵەندا و سوید به‌ب ڕی جیاواز هاوكاری دارایی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانیان كردووه له پرۆژه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پەتای کۆرۆنا.
ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته 29 هه‌زار و 222 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 13 هه‌زار و 211 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، هه‌زار و 13 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون گیانیانله‌ده‌ستداوه.