ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی نه‌خۆشی گورچیله، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ته‌رخانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌كه‌ن بۆ توشبوانی كۆرۆنا، به‌وپێیه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وانن و چیتر ناتوانن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
شانه‌ی قه‌یران له ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاریداوه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه ته‌رخانبكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی كۆرۆنا، دوای هه‌ڵكشانی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه و پڕبونی سه‌نته‌ره‌كانی تری چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه.
"هەفتەی سێ‌جار سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردم ده‌كرد بۆ شتنی گورچیله، به‌ڵام دوێنێ وتیان ئیتر مه‌یه، چونكه ناتوانن چاره‌سه‌رم بكه‌ن" ئامینه خدر (29 ساڵ)، كه یه‌كێكه له نه‌خۆشانی گورچیله وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه داواكاره بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، چونكه ئه‌و و ده‌یان كه‌سی تر ته‌نیا ئومێدیان بۆ چاره‌سه‌ر و شتنی گورچیله له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوكه.
من و ده‌یان كه‌سی تر ئومێدمان به‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌یه بۆ شتنی گورچیله
ئامینه كه دانیشتوی گوندی عه‌لاوه مه‌حمودی قه‌زای دوبزه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داهاتێكی وامان نییە گورچیلە بكڕین و نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی گورچیله بكه‌ین، كه لانیكه‌م 20 هه‌زار دۆلاری ده‌وێت، بۆیه پشت به شتنی گورچیله ده‌به‌ستین له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی حوزه‌یران نه‌خۆشانی گورچیله و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك دژی بڕیاره‌كه گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
عه‌لی مخه‌له‌ف (16 ساڵ)، نه‌خۆشی گورچیله‌ی هه‌یه و یه‌كێكه له ناڕازییه‌كانی بڕیاری ته‌رخانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ توشبوانی كۆرۆنا، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "من و ده‌یان كه‌سی تر ناتوانین هاتوچۆی شاره‌كانی دیكه بكه‌ین بۆ شتنی گۆرچیله، بۆیه هه‌فته‌ی دوجار دێینه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و ئه‌گه‌ر دابخرێت به‌ڕوماندا ئه‌وا رێژه‌ی مردن زیاد ده‌كات".
نه‌خۆشانی گورچیله، به‌رگری له‌شیان كه‌مبۆته‌وه و به‌وته‌ی پزیشكه‌كان به ئاسانی توشی كۆرۆنا ده‌بن و به ئه‌سته‌میش ده‌توانن ئه‌و په‌تایه تێپه‌ڕێینن، بۆیه ناكرێت له‌گه‌ڵ توشبوانی كۆرۆنادا له‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌دابن.
مەهدی مەحمود مەردان، لێپرسراوی بەشی گورچیلەی دەستكرد لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه ژماره‌یه‌ك له توشبوانی كۆرۆنا رزگارده‌كرێن به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته هی كۆرۆنا ئه‌وا به‌شی گورچیله داده‌خرێت".
به‌شی شتنی گورچیله 350 نه‌خۆشی هه‌یه و هه‌ندێكیان هه‌فتانه سێ‌جار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
"كه‌سی واهه‌یه له‌شی هیچ به‌رگرییه‌كی نه‌ماوه و ناتوانن به‌رگه‌ی كۆرۆنا بگرن بۆیه هێنانی توشبوانی كۆرۆنا بۆ نه‌خۆشخانه‌كه خۆی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵی نه‌خۆشانی گورچیله‌یه" به‌وته‌ی مه‌هدی مه‌ردان.
لێپرسراوی بەشی گورچیلەی دەستكرد ده‌ڵێت 42 ئامێری شتنی گورچیله‌یان هه‌یه و ناتوانن بیگوازنه‌وه بۆ شوێنی تر، له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌شیدا لانیكه‌م دوو مانگ كاتی ده‌وێت، بۆیه واباشتره شوێنێكی تر بۆ توشبوانی كۆرۆنا ته‌رخانبكرێت.
توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه، تائێستا 661 هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه 185 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 25 توشبوی په‌تاكه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به گشتی له عیراق ژماره‌ی توشبوانی گه‌یشتۆته 29 هه‌زار و 222 كه‌س، كه 13 هه‌زار و 211 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، هه‌زار و 13 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون گیانیانله‌ده‌ستداوه.