هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو، 30 هاوڵاتییان ده‌ستگیركرد به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ توندكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی ته‌ندروستی دوزخورماتوو، 27 هاوڵاتی توشی كۆرۆنا بون و تائێستاش چوار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
عه‌مید حسێن عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌دا 75ی هاوڵاتیان پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نابن، بۆیه لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ین و له دوو رۆژدا 30 كه‌سمان به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه‌وه ده‌ستگیركردووه".
شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دوزخورماتوو، له دوایین رێكاردا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی حوزه‌یران بڕیاریدا له هه‌ینی 26ی حوزه‌یرانه‌وه تا 5ی تهمموز قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی بسه‌پێنێت.
جه‌واد محه‌مه‌د، دانیشتوی دوزخورماتووه و به‌هۆی چونه ده‌ره‌وه له ماڵ، ناسنامه‌كه‌ی وه‌رگیراوه و غه‌رامه ده‌كرێت، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له نزیكی ماڵی خۆمان چوم بۆ ده‌رمانخانه‌یه‌ك، به‌بێ ده‌ستكێش و ده‌مامك، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له‌وێ بون و لێپرسینه‌وه‌یان كرد".
له‌و ده‌رمانخانه‌یه ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامكه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌وته‌ی جه‌واد، به‌شێك له‌و هاوڵاتییانه ناچار بون له ماڵ ده‌ربچن.
"من ناتوانم پابه‌ندی ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بم، خێزاندارم و منداڵمان هه‌یه، باری داراییم خراپه ناكرێت بێ كاركردن دابنیشم" جه‌واد محه‌مه‌د وای وت.
به‌پێی رێكاره نوێیه‌كانی ئیداره‌ی دوزخورماتوو، ته‌واوی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بۆ 10 رۆژی داهاتوو به داخراوی ده‌مێننه‌وه، هاتوچۆ بۆ ناو قه‌زاكه و به پێچه‌وانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، بڕیاریشدراوه مردوانی كۆرۆنا له به‌شێكی گۆڕستانی ئیمام حه‌سه‌ن به‌خاكبسپێردرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو ده‌ڵێت له رێكاره‌كانیان بهردوامدهبن، جگه له ده‌ستگیركردنی سه‌رپێچیكار، ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێل و ناسنامه‌ی زیاتر له 20 گه‌نج ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیراوه، تا به‌پێی رێنماییه‌كان هه‌ر یه‌كێكیان به بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه بكرێن.
لە تەواوی پارێزگای سەڵاحەدین تائێستا 300 توشبوو، 121 چاكبونەوە و 12 گیانیلهدهستدان تۆماركراون.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته 39 هه‌زار و 139 كه‌س، له نێویاندا 18 هه‌زار و 51 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و هه‌زار و 437 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش نزیكه‌ی نۆ ملیۆن و 626 هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه چاكبونه‌وه گه‌یشتۆته زیاتر له پێنج ملیۆن و 230 هه‌زار، مردوانیش 487 هه‌زار و 408 كه‌سن.