ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ناوشاری موسڵ، له نێو حه‌وشه‌ی ماڵ و نزیكی شوێنی نیشتهجێبونیاندا ده‌ستیانكردووه به چاندنی سه‌وزه و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی تری رۆژانه، به ئامانجی دابینكردنی پێداویستی خێزانه‌كانیان و دابینكردنی بژێوی.
به‌رهه‌مه‌كانی ناوشار، جیاواز له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ماڵی پلاستیكدا به‌رهه‌مده‌هێنرێن، ئه‌وه‌ش به‌پێی راپۆرتێكی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP).
"لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خێزانەکەم لەڕێی سەوزەی تازەی وەکو خەیار و تەماتە و باینجانەوە خۆراکی پڕسود و بێ کیمیاییان هه‌بوو، ده‌متوانی ئه‌و پاره‌یه‌ش كۆبكه‌مه‌وه كه پێشتر بۆ كڕینی ئه‌و به‌روبومانه خەرجم دەکرد" کولێ (55 ساڵ) وای وت.
ئه‌و ژنه كه دایكی پێنج منداڵه، دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری موسڵ، به هاوكاری چه‌ند رێكخراوێك باخچه‌یه‌كی بچوكی له ماڵه‌كه‌یدا دروستكردووه.
رێكخراوی (UNDP) به هاوبەشیی لەگەڵ رێكخراوی ئۆكسفام و کۆمەکی وەزارەتی هاریکاری ئابوری ئەڵمانیا، له‌رێی بانكى پەرەپێدان بۆ دوبارە بنیاتنانەوە له ساڵی 2019دا هاوكاری هه‌زار و 200 خێزانی كردووه تا به‌شداری له پرۆژه‌ی كشتوكاڵی ناوشاردا بكه‌ن.
سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه به هه‌ڵگرتنه‌وه و فڕیدانی ئه‌و خۆڵ و خاشاكه ده‌ستیپێكرد، كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و گروپه چه‌كدارییه‌وه له موسڵ كه‌ڵه‌كه بون.
له قۆناغی دوه‌مدا 20 ماڵی پلاستیكی بنیاتنراوه، 600 خێزانیش پێداویستی باخچه‌ی ناوماڵیان وه‌رگرتووه، جگه له راهێنانی كشتوكاڵی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی عیراق لە ناوچەكانی حەمدانیە، تلکیف و موسڵ، به ئامانجی شاره‌زایی له كشتوكاڵی ناوشاردا.
ئامینە (65 ساڵ) ده‌ڵێت "باخچەی ماڵه‌كه‌م یارمەتیدەرمە لە کۆکردنەوەی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ كڕینی سەوزە ده‌ڕوات،... ئێمە نۆ کەسین لە ماڵەوە و ئێستا هه‌م كاتمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له چون بۆ بازاڕ و هه‌میش ده‌توانین پاره كۆبكه‌ینه‌وه".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی (UNDP)، ئامانج له کشتوکاڵی ناوشار، هاندانی كۆمه‌ڵگه‌یه تا پێکەوە کاربکەن و ببنە بەرهەمهێنەر نەك بەکاربەر.
عەلی محەمەد (52 ساڵ)، باوكی شه‌ش منداڵه و ده‌ڵێت "ئەوەم بەدڵە کە خۆم دەتوانم خۆراکی به‌سود بۆ خێزانەکەم دابینبکەم لە باخچەی ماڵه‌كه‌ی خۆمدا، دوو مانگه به‌رهه‌مه‌كانمان چاندووه وائێستا سێ رۆژ جارێك بڕی 25 بۆ 30 كیلۆ خەیار دەچنمەوە، ئه‌وه به‌شی خێزانەکەم و دراوسێکانیشم به زیاده‌وه ده‌كات".
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP) و رێكخراوی ئۆكسفام؛ کاردەکەن بۆ بنیادنانی پێنج بازاڕ بۆ جوتیاره شارییه‌كان، تا بتوانن بەرهەمە زیادەکانیان بفرۆشن و داهاتێکی تر بۆ خۆیان پەیدا بکەن.