ئیڤان فائق، وه‌زیری كۆچ و لێپرسراوانی تری خانه‌قین، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ هاوڵاتییه‌كی ئاواره به‌زۆره‌ملێ بۆ زێدی خۆی بگه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دروستبونی ئه‌و ده‌نگۆیه دێت له‌ناو كه‌مپه‌كاندا.
له سه‌ردانێكدا بۆ قه‌زای خانه‌قین له دیاله، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق دووشه‌ممه 29ی حوزه‌یران چاوی به ژماره‌یه‌ك له خێزانی ئاواره و لێپرسراوانی په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان كه‌وت، بۆ گفتوگۆی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك له كه‌مپه‌كانه‌وه بۆ بۆ زێدی خۆیان.
ئیڤان فائق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "به‌هیچ شێوەیەك بە زۆرەملێ ئاوارەكان ناگەڕێنرێنهوه و ده‌بێت لەسەر خواستی خۆیان بێت، ناوچه‌كانیشیان له‌باربێت تا بگه‌ڕێنه‌وه".
له قه‌زای خانه‌قین، نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار خێزانی ئاواره هه‌ن و 800 خێزانیان له هه‌ردوو كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌ك و دوو نیشته‌جێكراون، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ.
"بیستومانە دەیانەوێت بە زۆرەملێ بمانگەڕێننەوە، من ماڵم ڕوخێنراوە، هیچمان نەماوە؛ نه ئاو نه كارەبا، ئیتر چۆن بگەڕێمەوە كه قەرەبوو نه‌كراومه‌ته‌وه" عه‌لی عهبدولنهجم وای وت.
عه‌لی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سنسل-ـه له شاره‌بان و چه‌ند ساڵێكه ئاواره‌ی خانه‌قینه، ناڕازییه له به‌ڵێنی لێپرسراوان له‌كاتێكدا ئه‌نجامی نییه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داواكارین چارەسەیی هەمیشەییمان بۆ بدۆزنه‌وه، خزمەتگوزارییهكانمان بۆ دابینبكه‌ن و قه‌ره‌بومان بكه‌نه‌وه تا بگه‌ڕێینه‌وه".
ناوچه‌ی سنسل زیاتر له 30 گوندی تێدایه و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه هێشتا ئاواره‌ن.
میساق عەبدولحەمەد، بەرێوبەری كەمپی ئەڵوەنی یه‌ك لە خانەقین بە (كەركوك ناو)ی وت "وەزیری كۆچ هاوڕابوو لەگەڵ بۆچۆنی ئاوارەكان كه گەڕانەوە دەبێت لەسەر خواستی خۆیان بێت".
هه‌روه‌ها وتی به‌ڵێندراوه كاربكرێت بۆ باشكردنی بارودۆخی ئاواره‌كان، له‌رێی قه‌ره‌بوكردنه‌وه، ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان و ئاوه‌دانی له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
میساق ده‌ڵێت ته‌نیا له كه‌مپه‌كه‌ی ئه‌واندا 609 خێزان نیشته‌جێن، كه نیوه‌یان خه‌ڵكی شاره‌بان، سه‌دا 35 خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌عدییه و سه‌دا 15 خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولان.
وه‌زاره‌تی كۆچ پێشتریش زیاد له جارێك جه‌ختیكردۆته‌وه له پلانی چۆڵكردنهوهی ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی له ساڵی 2020دا.
عه‌لی غازی ئاغا، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له خانه‌قین به (كه‌ركوك ناو)ی وت له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچ باسیان له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره كردووه، كه هێشتا حه‌وت هه‌زار خێزانیان له ناوچه‌كه‌دا ماون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
بارودۆخی ئاواره‌كان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا خراپتر بووه، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی پێشتری (كه‌ركوك ناو)، كه‌مپه‌كانیان له ئاوه‌دانی دابڕاون و له‌روی بژێوییه‌وه پێویستیان به هاوكاری هه‌یه.
ئیڤان فائق، وه‌زیری كۆچ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ خانه‌قین، دوای بینینی گوزه‌رانی ئاواره‌كان جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی به‌ربه‌ستی ئه‌منی، بێكاری، ناكۆكی عه‌شایه‌ری له بهرهبهسته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یانن، وتیشی هه‌وڵی جددی بۆ چاره‌سه‌ری به‌شێكیان ده‌ده‌ن.
له ناوه‌ڕاستی 2014 تا 2017، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیاتر له 29 هه‌زار خێزان له ناوچه‌كانی تری دیاله و پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، موسڵ و ئه‌نباره‌وه ئاواره‌ی خانه‌قین بون.