وه‌قفی سونی له كه‌ركوك، بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی دابخات به‌هۆی مه‌ترسی كۆرۆناوه، ئه‌وه‌ش دوای گیانله‌ده‌ستدانی چوار مامۆستای ئایینی و توشبونی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری دیكه‌یان به ڤایرۆسه‌كه.
له مانگی حوزه‌یران و سه‌ره‌تای ته‌مموزدا، چوار پێشنوێژ و مامۆستای ئایینی له شاری كه‌ركوك دوای توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئه‌حمه‌د موده‌ریس، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و چوار پێشنوێژ و وتارخوێنهی گیانیانله‌ده‌ستداوه هه‌ریه‌ك له شێح حسێن به‌رزنجی، جه‌مال حافز، محه‌مه‌د فاتیح جه‌باری و مامۆستا ئه‌حمه‌د بون".
وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت چوار مامۆستاكه ته‌مه‌نیان هه‌بووه به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی گیانیانلهدهستدانیان ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
هه‌روه‌ها وتی "شه‌ش فه‌رمانبه‌ری كارگێڕی ناو وه‌قفی سونیش توشی كۆرۆنا بوین و به‌پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان كه‌ره‌نتینه كراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی كه‌ركوك ده‌ڵێت له پێناو رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی، بڕیاریانداوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان تا كاتێكی نادیار دابخرێت، دوای هه‌ڵمه‌تی ده‌رمانڕشتن و مادده‌ی دژه ڤایرۆس.
لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەڕاستی ئاداری رابردوو، ته‌واوی مزگه‌وت، كڵێسا، په‌رستگا و شوێنه ئاینییه‌كانی تر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌روی نوێژخوێنان و زیارهتكارانیاندا داخران، به ئامانجی خۆپارێزی و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له هه‌فته‌ی رابردوشدا به‌پێی چه‌ند رێكار و مه‌رجێك له كۆی 800 مزگه‌وتی كه‌ركوك ژماره‌یان كرانه‌وه.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته هه‌زار و 661 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 666 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، 87 هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه و 908 توشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.