زیاتر له 200 پزیشك و كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا دوو كه‌س گیانیله‌ده‌ستداوه، زۆرینه‌ی ئه‌وانیتر باری ته‌ندروستییان جێگیره و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
توشبونی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، به‌هۆی بهریهككهوتنیانهوهیه له‌گه‌ڵ زۆرترین هاوڵاتی و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه، ئه‌وه‌ش له كاتی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كاندا.
سه‌باح نامیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ناوشار و قه‌زا و ناحیه‌كاندا 200 كارمه‌ند و پزیشك توشی كۆرۆنا بون، رێژه‌یه‌كی زۆریان ته‌ندروستییان باشه، به‌ڵام به داخه‌وه دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستدا".
ئه‌و دوو كارمه‌نده كه رۆژانی 22 و 23ی حوزه‌یران گیانیانله‌ده‌ستدا، یه‌كێكیان له كارگێڕی فەرمانگەی تەندروستی و ئه‌ویتریان لە بەشی پەرستیاری نەخۆشخانەی گشتی كەركوك بوو.
سه‌باح نامیق وتی "پێشبینیده‌كه‌ین ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا له‌ناو پزیشك و كارمه‌نداندا زیادبكات، چونكه به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌دا زۆره".
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، توشبوانی كۆرۆنا ئێستا له لوتكه‌دایه، نازانن تا چه‌ند به‌وشێوه‌یه رێژه‌كه به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، "ئه‌گه‌ر هه‌یه له مانگێك تا دوو مانگی دیكه‌دا رێژه‌ی توشبون كه‌مببێته‌وه، به‌ڵام ناتوانن بڵێین به یه‌كجاری نامێنێت".
ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنادا رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر كردوه.
سه‌باح نامیق ده‌ڵێت پێشبینییه‌كان واده‌رده‌خه‌ن قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ساڵێك بۆ دوو ساڵ به‌رده‌وامبێت، تا پێكوته (ڤاكسین)ی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
ته‌ندروستی كه‌ركوك پاڵپشت به بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق پلازمای خوێنی كه‌سانی چاكبوهوه له ڤایرۆسه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت.
توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته هه‌زار و 661 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 666 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، 87 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه و 908 توشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق 62 هه‌زار و 275 كه‌سن، له نێویاندا 34 هه‌زار و 741 چاكبونه‌وه، دوو هه‌زار و 567 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.