عه‌لوه و بازاڕی سه‌وزه و میوه بۆ شنگال ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای شه‌ش ساڵ له داخرانی، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، به پاڵپشتی رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی و به ئامانجی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران، جارێكی‌تر عه‌لوه‌ی شنگال دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كرایه‌وه.
قاسم ته‌مه‌ر سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له سه‌ره‌تای شوباتی ئه‌مساڵدا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عهلوهمان به پاڵپشتی ئاژانسی ئه‌ڵمانی (GIZ) ده‌ستیپێكرد، كه پێكهاتووه له هۆڵ و ژوری پاسه‌وان و گۆڕه‌پان و پێداویستییه‌كانی تر له روبه‌ری هه‌شت هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌دا".
بنیاتنانه‌وه‌ی عه‌لوه وه‌ك قاسم وتی، به ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پاڵپشتی جوتیارانه.
عه‌لوه و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری شنگال له 2014 به دواوه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وت و زۆرینه‌ی خاپور بون.
بڕیاربووه عه‌لوه‌ی شنگال پێشتر به‌روی جوتیاراندا بكرێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا كاره‌كانی دواكه‌وت.
فه‌هد حامد، قایمقامی قه‌زای شنگال به وه‌كاله‌ت به (كه‌ركوك ناو)ی وت كردنه‌وه‌ی بازاڕی سه‌وزه و میوه ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ و ئرێنی له قه‌یرانی ئێستادا، پاڵپشتییهكیشه بۆ ئاسایشی خۆراك له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه به خێرایی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بازاڕهكهیاندا به‌ڕێكردووه تا به‌زویی جوتیاران سودی لێوه‌ربگرن و كارئاسانی بكات له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییهكانیاندا.
هه‌ر ئه‌مساڵ سایلۆی قه‌زای شنگال، جارێكی‌تر ده‌ستی به وه‌رگرتنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران كرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای شه‌ش ساڵ له داخستنی به‌هۆی زیانه‌كانی شه‌ڕی داعشه‌وه.
شنگال روبه‌رێكی به‌رفراوان به پیتی هه‌یه بۆ كشتوكاڵ و به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه و میوه.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه.