ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی شاری كه‌ركوك، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی دژی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی به‌رانبه‌ر هاوپیشهیهكیان له نه‌خۆشخانه، كه به‌هۆی شكاندنی ئامێرێكی پزیشكییه‌وه كه‌له‌پچه خراوه‌ته ده‌ستی و به قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی تهمموز، مامۆستایانی گروپی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له مامۆستایانی خوێندنی كوردی، داوایانكرد لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌دا بكرێت.
ئه‌و ناره‌زاییه دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مامۆستا محه‌مه‌د كه‌ریم جه‌باری دێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌ستی به كه‌له‌پچه به‌ستراوه به قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كه‌وه كه ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر دانراوه.
هاوسه‌ری ئه‌و مامۆستایه به‌هۆی كۆرۆناوه ئێواره‌ی دووشه‌ممه 13ی تهمموز له نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستدا.
رهئوق سه‌عدوڵا، سه‌رۆكی گروپی هه‌ڵوێست به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مامۆستا محه‌مه‌د له خه‌رجی خۆی هه‌شت بوتڵ ئۆكسجینی كڕیوه بۆ خێزانی به‌ڵام كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه ئۆكسجینه‌كه‌یان به نه‌خۆشی تر داوه، ئه‌و ناعهدالهتییهش مایه‌ی قبوڵكردن نه‌بووه".
ئه‌و مامۆستایه له‌سه‌ر دابینكردنی ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌دا بۆته ده‌مه‌قاڵی و "له‌وكاته‌دا ئامێرێكی پزیشكی تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی شكاندوه".
مامۆستایانی ناڕازی به‌پێویستی ده‌زانن لێپرسراوانی باڵای عیراقیش بێنه‌ده‌نگ.
دوای 30 خولهك له ده‌ستپیكردنی گردبونه‌وه‌كه، هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان گه‌یشتنه به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك، بۆ رێگری له سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی.
لوقمان روستەم، مامۆستایەكی تری به‌شداربوی ناڕه‌زاییه‌كه بوو، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەچی حەقێك ئەو مامۆستایە قۆڵبەست دەكرێت؟ بوتڵی ئۆكسجینیان لەسەر دەمی خێزانەكەی لاداوە، ئەمە چ كارەساتێكە، كه قوڵبه‌ست بكرێت به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌یه‌وه".
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر روداوه‌كان به وردی لێكۆڵینه‌وه بكات.
مامۆستا محه‌مه‌د جه‌باری، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به كه‌فاله‌ت ئازادكرا، تا ئه‌مڕۆ به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
محه‌مه‌د جه‌لیل، ئه‌ندامی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سێ ساڵه شكۆمان دەشكێندرێت و مرۆڤایەتی خراوەتە ژێر پێوە، بۆچی سوكایەتی بەهاوڵاتی دەكرێت، ئێمە قەڵەم بەدەستین ئەم هەمو هێزە چییە دەورەی داوین (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزی چالاكی مه‌ده‌نی له شوێنی گردبونه‌وه‌كه)"، ئه‌و داواكاربوو داواكاری گشتی به‌ده‌م دۆسیه‌كه‌وه بچێت.
مامۆستایانی ناڕازی له‌سه‌ر به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه كۆتاییان به گردبونه‌وه‌كه هێنا به مه‌رجێك تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت.
ته‌ندروستی كه‌ركوك، تائێستا دوو راگه‌یه‌ندراوی له‌سه‌ر روداوه‌كه بڵاوكردۆته‌وه، له دوایینیاندا ده‌ڵێت محه‌مه‌د جه‌باری ئامێرێكی شكاندووه كه‌مه و زۆر پێویستییه، به‌ڵام به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دادگا به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه.