هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، سێ كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی سێ هاوڵاتییه‌كه‌ی نێو نه‌مامگه‌ی چراخان ده‌ستگیرده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه هه‌ڵاتووه.
پۆلیسی كەركوك پێنجشەممە 16ی تەمموز، تەرمی سێ كەسی لەناو نەمامگەیەكدا لە گوندی سەقزی باكوری خۆرئاوای پارێزگاكه هەڵگرتەوە، كە بەدەست و چاو بەستراویی و بە دەمانچە كوژرابون.
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی ده‌رباره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چوار كه‌س وه‌ك تۆمه‌تباری روداوه‌كه ده‌ستگیركران، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان بێتاوانه و ئازادكرا".
"ئێستا سێ تۆمه‌تباری روداوه‌كه لای هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ورده‌كاری دۆسیه‌كه بۆ لایه‌نی ئه‌منی رونبۆته‌وه، ده‌ركه‌وتووه روداوه‌كه‌ش تاوانكارییه نه‌ك تیرۆریستی.
هه‌روه‌ها وتی "كه‌سی یه‌كه‌م كه ئه‌نجامده‌ری روداوه‌كه‌یه هه‌ڵاتووه و ده‌ستگیرنه‌كراوه".
نه‌مامگه‌كه ده‌كه‌وێته رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی شوان – كه‌ركوك، له‌و سێ ته‌رمه؛ یەكێكیان خاوەنی نەمامگەكەیە بەناوی نەوزاد سابیر، دوانەكەی تریش كرێكارن و خەڵكی پارێزگای دیالەن.
نەوزاد سابیر، خێزاندارە و خۆی و هاوژین و منداڵەكانی ناسنامەی ئەڵمانیایان هەیە، چەند ساڵێكە گەڕاونەتەوە كەركوك و ئەو نەمامگەیەیان دروستكردووە بەناوی نەمامگەی چراخان، كە ناوی كچەكەشیەتی.
ئارام ئازاد، برازای نەوزاد كە خاوەنی نەمامگهكهیه به (كەركوك ناو)ی وت "لێكۆڵینەوەی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه و تائێستا ده‌رباره‌ی ورده‌كاری روداوه‌كه هیچیان به ئێمه نه‌وتووه، زانیاریشیان له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان پێنه‌داوین".