ناكۆكیی و ئاڵۆزی دەكەوێتە نێوان جوتیارانی گوندی كولێ تەپە و ژمارەیەك خێزانی عەرەب لەسەر خاوەندارێتی زەوی كشتوكاڵی.
ئەو ئاڵۆزییە ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەمموز دروستبوو، كاتێك ژمارەیەك خێزانی عەرەب و فەرمانگەی كشتوكاڵی داقوق چونەتە سەر ئەو گوندە و "داوای چوار هەزار دۆنم زەوییان كردووە، بەپێی نوسراوێك كە واژۆی پارێزگاری كەركوكی لەسەر بووە"، خەڵكی گوندەكە وادەڵێن.
کەریم مەجید، جوتیارێکی ئەو گوندە بە (كەركوك ناو)ی وت "بەیانی ئەمڕۆ ئەو خێزانە عەرەبانە و نوێنەری فەرمانگەی كشتوكاڵی داقوق هاتنە گوندەكە و داوای زەوییەكانیان كرد، بۆیە ئێمەش وەكو خەڵكی گوندەكە رێگریمان لێكردن و روبەڕویان بوینەوە، نەمانهێشت بێنە ناو زەوییەكان و بەهۆیەوە گرژیی و ئاڵۆزی دروستبوو".
وەكو خەڵكی گوندەكە رێگریمان لێكردن و روبەڕویان بوینەوە، نەمانهێشت بێنە ناو زەوییەكان
وتیشی "ئێمە خەڵكی رەسەنی ئەم گوندەین و موڵكی خۆمانە. بەڵام حزبی بەعس لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردودا ئەم زەوییانەی بەسەر عەرەبی هاوردەدا دابەشكردووە و ئێستا جارێكی تر داوای دەكەنەوە".
بەپێی ئەوەی خەڵكی گوندەكە بە (كەركوك ناو)یان وت "ئەو خێزانە عەرەبانە نوسراوی فەرمانگەی كشتوكاڵ و ئیدارەی پارێزگای كەركوكیان پێبووە، بەپێی نوسراوەكە دەبوو چوار هەزار دۆنم زەوییان پێبدەین، بەڵام رازی نەبوین و گەڕانەوە".
دوای ئەو ئاڵۆزییە، پۆلیسی داقوق ئەنجومەنی گوندی كولێ تەپەی دەستگیركرد، بە پاساوی ئەوەی ئەو كەسانەی بۆ پۆلیس دەستنیشاننەكردووە كە رێگرییان لە فەرمانگەی كشتوكاڵ و خێزانە عەرەبەكان كردووە.
كەریم مەجید وتی "پۆلیس دەیەوێت ئەو كەسانە بدۆزێتەوە كە رێگرییان كردووە و سزایان بدات... ئێمە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین ئەو خێزانە عەرەبانە بێنەوە و زەوییەكانمان چۆڵبكەین".
پۆلیس دەیەوێت ئەو كەسانە بدۆزێتەوە كە رێگرییان كردووە تا سزایان بدات
گوندی کۆلی تەپە، لە دوری 35كم دەكەوێتە باشوری قەزای داقوق و دانیشتوانەكەی كوردن.
كێشەی بەشێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك لە نێوان جوتیارانی عەرەب، كورد و توركمان هێشتا چوار دەیەیە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و پەرلەمان و حكومەتیش لەئاستیدا دەستەوەستانن.
بهپێی بڕیارهكانی ئهنجومهنی باڵای شۆڕش و لیژنهی كاروباری باكوری سهردهمی دهسهڵاتدارێتی حزبی بهعس، كه سهدام حسێن سهرۆكایهتی دهكرد، زهوییه كشتوكاڵییهكانی كورد له كۆتایی حهفتاكانی سهدهی رابردوو بهشێوهی گرێبهست بهسهر عهرهبی ناوهڕاست و خواروی عیراقدا دابهشكران، ئهوهش لهچوارچێوهی پرۆسهی تهعریب و راگواستنی خێزانه كوردهكان، بهڵام لهگهڵ روخانی رژێمی بهعس له ساڵی 2003، كورد بۆ تهواوی زهوییه كشتوكاڵییهكانی گەڕایەوە.