سه‌دان ئاواره‌ی ته‌له‌عفه‌ر، دوای گه‌ڕانه‌وه له توركیا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقه‌وه كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، به ئامانجی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ته‌ندروستی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، هه‌ڵمه‌تێكی چڕی ده‌ستپێكردووه بۆ پشكنینی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو شاره‌كه‌وه، له نێویاندا ئاواره‌كان.
سه‌عد سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌له‌عفه‌ر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كارمه‌ندی تایبه‌تمه‌ند و راهێنراو ته‌رخانكراوه بۆ پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌روازه‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر".
له چه‌ند رۆژی رابردودا، شه‌پۆلێكی نوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره بۆ قه‌زاكه ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش دوای شه‌ش ساڵ له ئاواره‌یی و هه‌ڵاتن به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه له ناوه‌ڕاستی 2014دا.
به‌وته‌ی سلێمان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌رێنه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه، ئه‌گه‌ر له پشكنینه‌كانیاندا ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نین ده‌توانن بچنه‌وه ماڵه‌وه ئه‌گه‌رنا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ ده‌كرێن.
له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، 29 توشبوی كۆرۆنا هه‌یه، له‌و ژماره‌یه 28 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و یه‌ك كه‌س له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشیكیدایه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی موسڵ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ڵێت له‌و 29 توشبوه‌ی كۆرۆنا، 13 كه‌سیان دانیشتوی قه‌زاكه بون، ئه‌وانیتر له ده‌ره‌وه گه‌ڕابونه‌وه.
عه‌شیره‌ته‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، له هه‌فته‌كانی رابردودا هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییان ده‌ستپێكرد بۆ بنیاتنانی ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی، جگه‌له‌وه‌ش رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ (IOM) چه‌ندین هاوكاری ته‌ندروستی بۆ قه‌زاكه دابینكردووه.
محه‌مه‌د عه‌لی، كاسبكار له ته‌له‌عفه‌ر ترسی له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا هه‌یه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌م كاته‌دا كارێكی راست نییه، له‌ورێیه‌وه په‌تاكه بۆ دانیشتوانی شاره‌كه ده‌گوازرێته‌وه و به ئاسانی كۆنتڕۆڵناكرێت".
غه‌می محه‌مه‌د و هاوڵاتیانی تر كه‌متوانایی كه‌رتی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ره‌وه كه هێشتا به‌ده‌ست وێرانكارییه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشه‌وه ده‌ناڵێنن.
خه‌لیل موحسن، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌له‌عفه‌ر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "330 كه‌س له توركیاوه بۆ ته‌له‌عفه‌ر، به‌پێی رێنماییه كارپێكراوه‌كان پێشوازییان لێكراوه و كه‌ره‌نتینه كراون، تا پشكنینیان بۆ بكرێت".
حكومه‌تی عیراقی له‌رێی پێدانی هاوكاری دارایی و ئاسانكارییه‌وه هانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌دات.
خه‌لیل موحسین ده‌ڵێت؛ سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر كارمه‌ندی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانن و بۆ ده‌وام ده‌چنه شاره‌كانی تر، سه‌دانی دیكه‌ش له شاره‌كانی تره‌وه بۆ ده‌وام ده‌چنه ته‌له‌عفه‌ر، بۆیه چه‌ندین حاڵه‌تی توشبون به كۆرۆنا له نێو هێزه ئه‌منییه‌كاندا تۆماركراون.
ته‌له‌عفه‌ر به دوری 70 كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای نه‌ینه‌وا و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری 220 هه‌زار كه‌سن و زۆرینه توركمانن، قه‌زاكه له 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و له 2017دا كۆنتڕۆڵكرایه‌وه، به‌ڵام هێشتا سه‌دا 45ی دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره‌ن.