باوك و برای منداڵێكی كۆچكردوو ده‌ستگیرده‌كرێن، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كفری، ئه‌وه‌ش دوای گیانله‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان.
كه‌سوكاری محه‌مه‌د نه‌ژادی ته‌مه‌ن 9 ساڵان، له حوزه‌یرانی 2020دا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كفری چونکە لەو باوەڕهدابون به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، نه‌بونی چاره‌سه‌ری پێویست و به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنی نهخۆشهكهیانهوه، كوڕه‌كه‌یان گیانیله‌ده‌ستدا.
شێرزاد بابان مه‌جید، مامی منداڵه كۆچكردوه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "باوك و برایه‌كی محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی تهمموز ده‌ستگیركران و له زیندانن".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه برا و برازاكه‌ی خۆیان راده‌ستكردوه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه یه‌كلابكرێته‌وه، چونكه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پۆلیس هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان ده‌دات.
ده‌ستگیركردنی باوك و برای منداڵه‌كه به‌هۆی سكاڵای به‌رێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی نه‌خۆشخانه‌ی كفرییه‌وه بووه.
ئێمه‌ش سكاڵامان تۆماركرد به‌ڵام كه‌س گوێی لێنه‌گرتین
"پاسه‌وانه‌كانی نه‌خۆشخانه وتویانه لێیاندراوه، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه و ئێمه هێرشمان نه‌كردۆته سه‌ر هیچ كه‌سێك" به‌وته‌ی مامی منداڵه‌كه.
شێرزاد بابان وتی "ئێمە ئەوكات سكاڵامان تۆماركرد، به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی محه‌مه‌ده‌وه، به‌ڵام كه‌س گوێی لێنه‌گرتین".
ئیداره‌ی كفری به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نی ئه‌منی ئه‌وكات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا.
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) په‌یوه‌ندی به لێپرسراوانی ئه‌منی، ئیداره‌ی كفری و گه‌رمیانه‌وه كرد به‌ڵام ئاماده‌نه‌بون لێدوان بده‌ن.
ئه‌و منداڵه له 10ی حوزه‌یراندا له‌ناکاو توشی ئازاری گورچیله بوو، دوای بینینی له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكێك و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌وه، بارودۆخی خراپتر بوو تا دوجار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كفری كرا، به‌ڵام به‌هۆی مانگرتنه‌وه ناچار برایه كه‌لار و 15ی حوزه‌یران له‌وێ گیانیله‌ده‌ستدا.
ئه‌وكات به‌شێك له پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له كفری به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیانه‌وه مانیانگرتبوو.
مامی منداڵه‌كه ده‌ڵێت "به عه‌شیره‌ت و هه‌موو كه‌سوكاره‌وه ئاماده‌بوین ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) خۆپیشاندان بكه‌ین دژی ئه‌و ناهه‌قییه‌ی به‌رانبه‌ر باوك و برای محه‌مه‌د كراوه به‌ڵام به‌ڵێنیانداوه ئازادیان بكه‌ن بۆیه بێده‌نگ بوین".
شێرزاد بابان پێیوایه دۆسیه‌كه به سیاسی كراوه، چونكه لایه‌نگری حزبێكی سیاسین و رونیشیكرده‌وه، ته‌نیا به ئازادكردنی باوكی منداڵه‌كه قایل نابن و ده‌بێت براكه‌یشی كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه ئازاد بكرێت.
به‌پێی ژماره‌یه‌ك وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی؛ باڵه‌خانه و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی ناو نه‌خۆخشخانه‌ی كفری زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی هێرشی كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌وه.
"له‌م گه‌رمیانه‌دا هیچ لایه‌ن و كه‌سێك پشتگیری نه‌كردین، مافمان بۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام دۆسیه‌ی دوو كورسی شكاو ده‌جوڵێنن" شێرزاد وای وت، كه خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه و خۆی راده‌ست نه‌كردووه.