ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێپرسینه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی پارێزگای كه‌ركوك ده‌رده‌كات به چه‌ندین تۆمه‌تی جیاواز، له نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌زاهه كه 21ی تهمموز له سایتی فه‌رمی ده‌سته‌كه بڵاوبۆته‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ عه‌بد عه‌لی حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركراوه.
"دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دانانی نرخ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌زاهه‌دا هاتووه "ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌رچووه به‌هۆی گومانی به‌هه‌ده‌ردانی پاره و سامانی گشتییه‌وه‌یه له پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شی ئامێره‌كانی په‌روه‌رده‌دا".
هێزێك چونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده به‌ڵام بۆ ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌بووه
لێپرسراوی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك –سه‌رباری نوسینی پۆسته‌كه‌ی به‌ڵام رازی نه‌بوو ناوی بنوسرێت-، له‌رێی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه ره‌تیكرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بێت و جه‌ختیكرده‌وه، عه‌بد عه‌لی حسێن چه‌ند رۆژێكه له به‌غدایه و سه‌رقاڵه به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دامه‌زراوانی نوێی په‌روه‌رده‌وه.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه هێزێكی ئه‌منی چونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده به‌ڵام ئامانج لێی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئامێره‌كان بووه نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده به‌مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عیراقی ده‌ركراوه.
به‌پێی ئه‌و ماددەیهی یاسای سزادانی عیراقی، هەر فەرمانبەرێك یان هەر راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندی ئەو شوێنە بگەیەنێت كە كاری تیا دەكات ئەوە سزادەدرێت بە ماوەیەك لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، به هه‌مان مادده فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك ده‌ركردووه و یاریده‌ده‌ری ئه‌وكاتی ئه‌و لێپرسراوهش بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشت ده‌كات.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی كاره‌با پێنج ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌زاهه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه پێشێلكاری هه‌بووه له به‌ستنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و هه‌روه‌ها پێدانی باج له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه به حكومه‌ت.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی له لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بووه
قه‌یس ره‌زوانی، لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای باكور به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمیمان له نه‌زاهه یان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.. ".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی 21ی ته‌مموزی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌دا، ئاماژه به فه‌رمانی بانگهێشتكردنی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك كراوه، به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له لابردنی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكه‌كانی حكومه‌ت، به‌وپێیه‌ی لێپرسراوی دۆسیه‌ی زیادهڕۆییشه.
ئه‌و فه‌رمانه به‌پێی مادده‌ی 331ی یاسای سزادانه، كه تایبه‌ته به زیندانی و غه‌رامه، بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پێشێلكاری له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا بكات.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا بڵاویكرده‌وه، توانیویانه موڵكێكی حكومه‌ت به به‌های پێنج ملیار دینار بگه‌ڕێننه‌وه، دوای ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌س به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له پارێزگای كه‌ركوك.