ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له هه‌ڵمه‌تێكی گشتيدا شاری موسڵ له خۆڵ و خاشاكی كه‌ڵه‌كه‌بوو پاكده‌كاته‌وه، به تێچوی پێنج ملیار دیناریش ئامێر و پێداویستی بۆ شاره‌وانی ده‌كڕێت.
هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی تهمموز ده‌ستیپێكرد به سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانی، به به‌شداری زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كان و هاوڵاتیان.
عه‌بدولقادر ده‌خیل، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته فراوانه بۆ لابردنی خاشاكی كه‌ڵه‌كه بووه و هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت كه فه‌رمانگه حكومییه‌كان له هاوكاریكردنی شاره‌وانی به‌رده‌وامده‌بن تا ئامێر و پێداویستییه‌كانی پڕده‌كرێته‌وه.
له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوشاری موسڵ خۆڵ و خاشاك كه‌ڵه‌كه بون.
هاوار مه‌لا محه‌مه‌د، ئه‌ستێری پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی موسڵدا به‌شداربێت، وه‌ك هاندانێك بۆ خه‌ڵكی تر.
هاوار له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی موسڵدا ده‌بێت له پێناو جوانكردن و پاككردنه‌وه‌ی شاره، داواشیكرد خه‌ڵك له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شداربن، چونكه شار پێویستی به‌وان هه‌یه.
بڕیاره ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌دا چه‌ندین ئامێر و ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك بۆ شاره‌وانی بكڕێت، چونكه نه‌بونی ئه‌و پێداویستییانه هۆكارێكه بۆ كه‌ڵه‌كه‌بونی خاشاك.
عه‌بدولقادر ده‌خیل، یاریده‌ده‌ری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری ده‌ڵێت شاره‌وانی كێشه‌ی كه‌می ئامێر و ئۆتۆمبێلی پاككردنه‌وه‌ی هه‌یه، وتی پرۆژه‌ی دابینكردنی ئامێره‌كانی شاره‌وانی به بودجه‌ی پێنج ملیار دینار دراوه‌ته كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.
به‌وته‌ی یاریده‌ده‌ری پارێزگار، رێكخراوێكش 10 ئۆتۆمبێلی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاكی بۆ شاره‌وانی موسڵ دابینكردووه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی رێكخراوه‌كه بهێنێت.
زۆربه‌ی ئامێره‌كانی شاره‌وانی له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌دا تێك‌شكان.