ئیڤان جابرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد له هه‌وڵی داخستنی ته‌واوی كه‌مپه‌كاندان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانی ئاواره‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش.
حكومه‌تی عیراقی، له‌رێی وه‌زاره‌تی كۆچه‌وه، هاوكاری دارایی به بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار به هه‌ر خێزانێكی ئاواره ده‌دات، ئه‌گه‌ر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بده‌ن.
ئیڤان جابرۆ، 27ی ته‌مموز سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ئاواره‌ی له دهۆك كرد و وتی "به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان پاڵپشتیی گه‌وره‌ی دارایی و مه‌عنه‌وی ده‌وێت، كه‌می بودجه و په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای بودجه‌ی 2020 و زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه هه‌بووه".
له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش (2014-2017) نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بون و هێشتا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
"هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆ داخستنی دۆسیه‌ی ئاواره‌یی له‌رێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی ئاواره‌كان" ئیڤان جابرۆ وای وت، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كۆچ.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه نیو تریلیۆن دینار له بودجه‌ی ساڵی رابردودا بۆ چه‌ند پارێزگایه‌كی كۆنتڕۆڵكراو ته‌رخانكراوه "به‌ڵام به‌داخه‌وه نیه‌تی جددیمان نه‌بینی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و پارێزگایانه".
كه‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو و وێرانكارییه‌ی شه‌ڕی داعش له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كاندا به به‌ربه‌ستی به‌رده‌م نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان داده‌نرێن.
وه‌زیری كۆچ ده‌ڵێت هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه، له‌وانه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كاندا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك و كارئاسانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا.
ته‌نیا له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌ن، كه به‌شێكی زۆریان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شوباتی 2020.