هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 800 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه و هه‌ر بهرمیلێكیشی له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به 40 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ته‌مموزی 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 85 ملیۆن و 663 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی سێ ملیار و 487 ملیۆن و 139 هه‌زار دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 701 هه‌زار و 15 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 87 هه‌زار به‌رمیل.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا، له كه‌ركوكه‌وه زیاتر له سێ ملیۆن و 482 هه‌زار هه‌نارده كرا.
هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه و به تانكه‌ر، له مانگی رابردودا 261 هه‌زار و 894 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه.
نه‌وتی خاوی عیراق له مانگی ته‌مموزدا هه‌ر به‌رمیلێكی به 40.708 دۆلار فرۆشراوه و زیادیكردووه به‌راورد به مانگی حوزه‌یران كه 33 دۆلار بوو.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.