وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، دوو نه‌خۆشخانه به تێچوی كه‌م له ناوشاری موسڵ دروستده‌كات و مه‌رقه‌دی حوسێنییه‌ش له كه‌ربه‌لا، بڕیاریداوه به بنیاتنانی دوو ناوه‌ند بۆ پاڵپشتی كه‌رتی ته‌ندروستی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا، چوارشه‌ممه 5ی ئاب، داوایكرد په‌له بكرێت له بنیاتنانی دوو نه‌خۆشخانه به تێچویه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ته‌میمی رونیكرده‌وه ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه یه‌كێكیان له به‌ری راست و ئه‌ویتریان له به‌ری چه‌پی موسڵه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد هه‌وڵده‌ده‌ن بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا دابینبكه‌ن به ئامانجی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا جگه له دابینكردنی ده‌رمان و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتی ئه‌وان له رێكاره‌كانی خۆپارێزی و هۆشیاری به‌رده‌وامده‌بن تا هاو‌ڵاتیان خۆیان له ڤایرۆسه‌كه بپارێزن و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری بكرێت.
بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له نه‌ینه‌وا له كاتێكدایه، ژێرخانی ته‌ندروستی پارێزگاكه هێشتا وێرانه‌یه، به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی داعشه‌وه.
مه‌رقه‌دی حوسێنییه‌ی پیرۆز له كه‌ربه‌لا، بڕیاریداوه به بنیاتنانی دوو ناوه‌ندی ته‌ندروستی بۆ شاری موسڵ، له هه‌ردوو به‌ری راست و چه‌پ.
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه‌هات شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی نه‌ینه‌وا، چوارشه‌ممه 5ی ئاب، به سه‌ردانێك گه‌یشتنه كه‌ربه‌لا و له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه كۆبونه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه؛ ئه‌و دوو ناوه‌نده ته‌ندروستییه بۆ پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه و دوای ئه‌و په‌تایه‌ش بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی به هاو‌ڵاتیان سودی لێوه‌رده‌گرن.
حسێن ره‌زا مه‌هدی، سه‌رۆكی به‌شی پرۆژه ئه‌ندازیاریی و هونه‌رییه‌كان له مه‌رقه‌دی حوسێنییه وتی تیمێكیان ده‌چنه موسڵ بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ دوو ناوه‌ندی ته‌ندروستی و دواتر راسته‌وخۆ نه‌خشه‌ی پرۆژه‌كه داده‌نێن تا بنیاتنانی ده‌ستپێبكه‌ن.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له نه‌ینه‌وا گه‌یشتۆته هه‌زار و 722 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 882یان چاكبونه‌ته‌وه و 57 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له عیراق 137 هه‌زار و 556 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، كه 98 هه‌زار و 442 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتۆته پێنج هه‌زار و 94 كه‌س.