ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، سێ موڵكی به به‌های 46 ملیار دینار گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومه‌ت، كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته‌سه‌ر.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌كه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئاب بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به زیاده‌ڕۆیی دوكانیان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی موڵكی شاره‌وانی كه‌ركوك بنیاتناوه، تا به كرێی بده‌ن.
نه‌زاهه ده‌ڵێت به‌های ئه‌و موڵكه‌ی زیاتر له 27 ملیار دینار بووه، كه روبه‌ره‌كه‌ی 228 دۆنمه، به هه‌وڵی تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌سته‌كه توانیویانه موڵكه‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت وه‌ربگرنه‌وه.
له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا، تیمه‌كانی نه‌زاهه هه‌ر له كه‌ركوك زیاده‌ڕۆیی سه‌ر موڵكێكی شاره‌وانییان ئاشكراكردووه، كه 95 دۆنمه و بایی زیاتر له 15 ملیار دیناره.
له سێیه‌م دۆسیه‌دا، نه‌زاهه تۆمه‌تبارێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه به هۆی دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی پێنج دۆنمی كه موڵكی ده‌وڵه‌ته و نرخه‌كه‌ی به زیاتر له چوار ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت.
نه‌زاهه ده‌ڵێت ئه‌و موڵكه له چوارچێوه‌ی لیستی شوێنه‌واره‌كاندایه و كه‌سی زیاده‌ڕۆ ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
له ته‌مموزی ئه‌مساڵیشدا، ده‌سته‌ی نه‌زاهه فه‌رمانی بانگهێشتكردنی بۆ قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك ده‌ركرد، به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له لابردنی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكه‌كانی حكومه‌ت، به‌وپێیه‌ی لێپرسراوی دۆسیه‌ی زیاده‌ڕۆییشه.
له هه‌مان مانگدا موڵكێكی حكومه‌تیان به به‌های پێنج ملیار دینار گه‌ڕانده‌وه، دوای ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌س به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له پارێزگای كه‌ركوك.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، له چه‌ند رۆژی رابردودا فه‌رمانی بانگهێشتكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد،
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌زاهه ئه‌و لێپرسراوانه تۆمه‌تباركراون به كه‌مته‌رخه‌می له لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت.
له‌و دۆسیه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی و دوو به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی گشتی تێدایه.
پێشتر و له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی زوهێر ئه‌عره‌جی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ، ئه‌وه‌ش به راسپارده‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به زیاده‌ڕۆیی و یاریكردن به زه‌ویی، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك بۆ پۆسته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه و بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار كاری پێنه‌كرا.