زیاد فه‌هد، كه‌سایه‌تی كاكه‌یی و كاندیدی ده‌رنه‌چوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك ده‌ڵێت ئه‌ویش بیستویه‌تی ده‌نێردرێته په‌رله‌مانی عیراق له‌جێی په‌رله‌مانتارێكی حزبه‌كه‌ی، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی فه‌رمی نییه.
له خوله‌كانی رابردوی په‌رله‌ماندا، كاكه‌ییه‌كان هیچ نوێنه‌رێكیان نه‌بووە، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام له نێو لیست و قه‌واره‌كاندا كاندید كرابون، به‌ڵام ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
زیاد فه‌هد کاکه‌یی به (كه‌ركوك ناو)ی وت زیاد له جارێك ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی بیستووه كه ده‌نێردرێته په‌رله‌مان له جێی بێستون زه‌نگه، به‌ڵام "ئیتر به فه‌رمی هیچی تر نییه، هه‌ركاتێك ئه‌و ئه‌ركه به من بسپێردرێت ئاماده‌م بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه".
ده‌نگۆی ناردنی زیاد كاكه‌یی بۆ په‌رله‌مان، له‌سه‌ر پشكی كه‌ركوكی یه‌كێتی و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی بێستون زه‌نگه‌نه په‌رله‌مانتاری حزكهیه كه بڕیاره له حكومه‌تی عیراقی‌دا پۆست وه‌ربگرێت.
زیاد كاكه‌یی له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له 2018دا كاندیدی یه‌كێتی بوو به‌ڵام ته‌نیا 10 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و كورسی مسۆگه‌ر نه‌كرد.
دیلان غه‌فور، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له به‌غدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بابه‌تێکی له‌و جۆره هه‌یه و ماوه‌یه‌که باسده‌كرێت، به‌ڵام تئێستا به فه‌رمی هیچ شتێک نه‌گه‌یشتووه به په‌رله‌مان و هه‌رکات بڕیاربدرێت پێویسته دانیشتنی له‌سه‌ر بکرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
كاكه‌ییه‌كان، له ته‌واوی عیراقدا كورسی كۆتایان نییه، جگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه هێشتا پێكنه‌هێنراوه.
جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له په‌رله‌مانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی دانانی كاندیدێكی كاكه‌یی له جێی بێستون زه‌نگه‌نه نه‌بیستووه.
كاکەییەکان لە چەندین ناوچه‌ی عیراقدا دەژین، جگه له نه‌ینه‌وا، بە زۆرى لە کەرکوک، هەڵەبجە، هه‌ولێر، خانەقین و چه‌ند شوێنێكی تری دیاله نیشتەجێن، بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەیان بە 100 هەزار کەس مهزندهدهكرێت، به‌ڵام ئایینه‌كه‌یان لە دەستوردا بەفەرمى نەناسراوه.