دوو گه‌نج گیانیانله‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی تر برینداربون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند روداوێكی جیاوازه‌وه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ته‌نیا له 15 كاتژمێری رابردودا.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، 20ی ئاب له ناحیه‌ی عه‌باسی قه‌زای حه‌ویجه، گه‌نجێك به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌حمه‌د عه‌لاف، شایه‌تحاڵی روداوه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و گه‌نجه دراوسێمانه و هه‌ر دوای پێوه‌دانی ماره‌كه گیانیله‌ده‌ستدا".
ئه‌و گه‌نجه ناوی ئیبراهیم محه‌مه‌د سه‌باتی، ته‌مه‌نی 24 ساڵه، خوێندكاری قۆناغی سێی زانكۆ بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی ئاب گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی كه‌ركوكی له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی روبار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خێزانی ئه‌و گه‌نجه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قی كه‌ركوكن و بۆ سه‌یران چونه‌ته سنوری كۆیه، له‌وێ كوڕه‌كه‌یان به‌ناوی ئیبراهیم زوبێر مه‌حمود مه‌له‌ی كردووه و خنكاوه".
ئه‌و گه‌نجه تاقانه‌ی حه‌وت خوشكه و ته‌رمه‌كه‌ی تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری ناوشاری كه‌ركوكیش، دوو كه‌س به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له گه‌نجێك كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوه ته‌مه‌نی 24 ساڵه به‌ناوی عه‌بد جه‌بر عه‌لی، به‌وهۆیه‌وه به سه‌ختی برینداربوه و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش هه‌ڵاتون.
له روداوێكی دیكه‌دا، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ هاوڵاتی برینداربون كه برینی دوانیان سه‌خته، به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆ له نێوان ناحیه‌ی پردێ به‌ره‌و قه‌زای دوبز له پارێزگای كه‌ركوك.