داعش لە بەرامبەر ئازادكردنی پۆلیسێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوای رادەستكردنی كچێكی ئێزیدی دەكات، كە لە هەولێر لە گرتوخانە بوو هاوكات "هاوژینی ئەمیرێكی ئەو رێكخراوەیە". بۆ ئەو ئاڵوگۆڕەش داعش مۆڵەتی 10 رۆژی داناوە.
ئەو كچەی داعش داوای دەكات ناوی حەلا مه‌حلو ره‌ڤۆیە و لە ئابی 2014ەوە كەوتۆتە دەست داعش و دواتر "هاوسەرگیری لەگەڵ ئەمیرێكی داعشدا پێكراوە". تا لە ناوەڕاستی 2017 لە پارێزگای كەركوك ئازادكرا.
پۆلیسەكەش كە داعش دەیەوێت لە بەرامبەر دەستكەوتنی حەلا ئازادی بكات، ناوی جه‌لال بابان (40ساڵ)ە، لە گوندێكی سەر بە ناحیەی قەرەتەپەی پارێزگای دیالەیە رفێنرا.
ده‌خیل مه‌حلو ره‌ڤۆ، برای حه‌لا به (که‌رکوک ناو)ی وت "ماوه‌ی ساڵێک و هه‌شت مانگه حه‌لا له‌ناو چاکسازی ژناندایه له هه‌ولێر، به هاوکاری یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر توانیمان رۆژی 21ی ئاب بیبینین... بارودۆخى ئه‌و له‌ڕوی ده‌رونیی و ته‌ندروستییه‌وه زۆر باشە".
ماوه‌ی ساڵێک و هه‌شت مانگه حه‌لا له‌ناو چاکسازی ژناندایه له هه‌ولێر
"سەرەتا (2017) زۆر پرسیارمان کرد هیچ زانیارییەكمان لەسەر حەلا نه‌ده‌زانی، تا پێش ماوەیەك حه‌لا لەناو گرتوخانەوە تەلەفونی بۆ كردین و داوای رزگاركردنی لێكردین"، دەخیل وایوت.
هەر ئەوكات كەسوكاری حەلا، سەردانی میری ئێزیدییان كرد، تا لەڕێیەوە كاربكرێت بۆ ئەوەی لێپرسراوانی حكومەتی هەرێم ئازادی بكەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئاب، حەلا لە گرتوخانە دەرهێنرا و رادەستی كەسوكاری كرایەوە.
حه‌لا مه‌حلو ره‌ڤۆ (23ساڵ)، خه‌ڵکی ناحیه‌ی گرعوزێره لە قەزای شنگال، سێ برا و سێ خۆشکی هه‌یه، چه‌کدارانی داعش باوک و برایه‌کیان كوشتووە و چارەنوسی دوو براكەی تریشی نادیارە. سێ خوشكەكەشی دوای رفاندنیان لەلایەن داعشەوە رزگاركران.
داعش تائێستا چەند جارێك لەڕێی تیلیگرامەوە نامە و دەنگی پۆلیسە رفێنراوەكە (جەلال بابان)ی بۆ كەسوكاری ناردووە و داوای ئاڵوگۆڕكردنی دەكەن و بۆ ئەوەش مۆڵەتی 10 رۆژیان داوە.
عزەدین که‌ریم، یه‌کێک له که‌سوکاری جه‌لال بابان، به (که‌رکوک ناو)ی وت "لەگەڵ جەلال بابان، ئامۆزایەكیشی رفێنرا و دواتر لە بەرامبەر 57 هەزار و 500 دۆلار ئازادكرا، بەڵام بۆ ئازادكردنی جەلال داوای پارەیان نەكردووە، تەنیا دەیانەوێت لەگەڵ حەلا ئاڵوگۆڕ بكرێت".
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ک داوا له ئێزیدییه‌کان ناکه‌ین ئه‌و کچه‌یه راده‌ستی داعش بکه‌ن لەبەرامبەر ئازادكردنی جەلال بابان، به‌ڵام به ئازادکردنی کچه‌که لە زیندانی هەولێر له‌وانه‌یه مه‌رجی ئه‌وانیش بگۆڕێت"، عزه‌دین زیاتر وتی "داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌که‌ین هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ن تاوه‌کو کوڕه‌که‌مان ئازاد بکرێت، چاوه‌ڕێی ئازادکردنی کچه‌که ده‌که‌ین ئینجا داوای ئه‌وه نازانین چی روده‌دات". ئەم لێدوانە دوو رۆژ بەر لە ئازادكردن و رادەستكردنی كچەكە بوو بە كەسوكاری.
جه‌وهه‌ر عه‌لی به‌گ، بریکاری میری ئێزیدییان بۆ کاروباری په‌یوه‌ندییه‌کان، لەبارەی كێشەكەی حەلاوە بە (که‌رکوک ناو)ی وت "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازی نابین حه‌لا راده‌ستی داعش بکرێتەوە، ئه‌وه دوای مردنی ئێمه‌یە".
زیاتر وتی "حه‌لا هیچ تاوانێکی نه‌کردووه، له خه‌یاڵیشدا ئه‌و ئه‌میره‌ی داعش حه‌لا نا‌بینیت، ئامادەین مه‌رگی خۆمان دابنێین، بەڵام ئه‌و مه‌رجه‌ی خه‌لیفه‌ی داعش جێبه‌جێناکه‌ین".