فەلاح بەزاز، سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك ئاماده‌یه بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی بچێته به‌رده‌م دادگا، دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن نه‌زاهه‌وه، كه به‌بڕوای ئه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی كۆن و به ئامانجی لهكهداركرنیهتی.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، هه‌فته‌ی رابردوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له جاره‌ڵا ئه‌حمه‌د و فه‌لاح به‌زاز، سه‌رۆكی ئێستا و پێشوی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك ده‌ركرد، به تۆمه‌تی پێشێلكاری له دوو پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوندا.
هه‌رچه‌نده به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ی نه‌زاهه كه 26ی ئاب بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌ڵام جاره‌ڵا ئه‌حمه‌د و فه‌لاح به‌زاز، رۆژێك دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ناوچەی پیشەسازی كه‌ركوك بون.
فەلاح بەزاز، سه‌رۆكی پێشوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌رباره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دەسیسە و دەستێكی تێكدەرانە هەیە دەیەوێت لەكەدارم بكات، بۆیه مەلەفاتی كۆنم هەڵدەدەنەوە".
ئه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه "سەربەرزم و درێخێم نەكردووە له ئه‌ركه‌كه‌مدا، .. بۆیه ئامادەشم هەموو كاتێك بچمه بەردەم دادگا و ئەستۆپاكی خۆم بسەلمێنم".
ناوبراو كه له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه، وتی "به نایاسایی دورخرامه‌وه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، به‌زاز و ئه‌حمه‌د، تۆمه‌تبارن به پێشێلكاری له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبونی ته‌ئه‌خی و سۆما، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان ئاشكرابكات.
به‌شداربوانی ئه‌و دوو پرۆژه‌یه زیاد له جارێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان كردووه دژی ته‌واونه‌بونی پرۆژه‌كان له واده‌ی خۆیدا و راده‌ستنه‌كردنی خانوه‌كانیان.
فه‌لاح به‌زاز ده‌ڵێت خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و به پێویستیزانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاگاداركردنه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌ربكات و له دوایین هه‌نگاودا مۆڵه‌ته‌كانیان لێوه‌ربگرێته‌وه، "به‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری خراپی بۆ به‌شداربوانی پرۆژه‌كه ده‌بێت".
ئه‌و دوو پرۆژه‌یه ده‌كه‌نه شه‌قامی حه‌ولی (ناسراو به مه‌ساری حه‌ولی) له خۆرهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوك.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به 111 پرۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌ركوك كردووه، كه 86ـیان رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌دا سفره، له نێویاندا كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون، بازرگانی، ئۆتێل، مۆڵ، نه‌خۆشخانه و زانكۆی ئه‌هلی.
جارەڵا ئەحمەد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت لە چوار پڕۆژەدا دوچاری گرفت بونەتەوە، یەكێكیان كە پڕۆژەی سۆما سیتی بوو، دوای گرتنبەری چەند رێكارێك بڕیارە لە ماوەی چوار بۆ پێنج مانگدا تەواوبێت.
ئەو نەچووە ناو وردەكاری گرفتەكانی تریان لەگەڵ پڕۆژەكانی تردا، تەنیا وتی "هەوڵی چارەسەركردن دەدەین و هەمویان پێویستە لە ماوەی چوار بۆ پێنج مانگدا چارەسەربێت".
وتیشی "بەشێک لە هاوڵاتیان زەرەرمەندبون لە پڕۆژەكان، بەهۆی رەفتاری هەندێك لە وەبەرهێنەرانەوە".
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئێستا و پێشوی وه‌به‌رهێنان به‌مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عیراقی ده‌ركراوه.
به‌پێی ئه‌و ماددەیهی یاسای سزادانی عیراقی، هەر فەرمانبەرێك یان هەر راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندی ئەو شوێنە بگەیەنێت كە كاری تیا دەكات ئەوە سزادەدرێت بە ماوەیەك لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.