هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا گه‌یشتۆته زیاتر له دوو ملیۆن و 989 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، نزیكه‌ی 130 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ئابی 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 80 ملیۆن و 494 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی سێ ملیار و 517 ملیۆن و 45 هه‌زار دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ئابی ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 989 هه‌زار و 400 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 97 هه‌زار به‌رمیل.
نه‌وتی خاوی عیراق له مانگی ئابدا هه‌ر به‌رمیلێكی به 43.693 دۆلار فرۆشراوه، به‌وه‌ش داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كاته نزیكه‌ی 130 ملیۆن دۆلار.
هه‌نارده‌ی مانگی رابردوی نه‌وتی كه‌ركوك به‌راورد به مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ زیادیكردووه كه ئه‌وكات دوو ملیۆن و 701 هه‌زار و 15 به‌رمیل بوو.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.