كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق ئاشكرایده‌كات، ته‌نیا له پارێزگای كه‌ركوكه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار سكاڵایان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنان، پێشێلكاریی و وێرانكاری له گونده‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
ئاشكراكردنی ئه‌و ئاماره له سه‌ردانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی ئه‌یلولی شاندێكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ هات بۆ كه‌ركوك.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده تاوتوێی دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنان، گونده وێرانبوه‌كان و كێشه‌كانی ده‌ستگیركراون و داواكاری خۆپیشانده‌ران كراوه.
راكان جبوری، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیكردۆته‌وه "به‌هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ حاڵه‌تێكی رفاندن یان تیرۆر تۆمارنه‌كراوه".
شانده‌كه چاویان به كه‌سوكاری ژماره‌یه‌ك له‌و بێسه‌روشوێنانه كه‌وتووه كه ده‌ڵێن رۆڵه‌كانیان له 2004 تا 2017 ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراون.
پێشتر و زیاد له جارێك، لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوك، له‌ڕێی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه، داوای چاره‌نوسی ده‌ستگیركراوانیان كردووه لای هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان.
عه‌قیل موسه‌وی، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه دوو هه‌زار سكاڵایان به‌ده‌ست گه‌یشتووه ده‌رباره‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و بێسه‌روشوێنان و خاپوركردنی گونده‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاواره‌یی له‌رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه.
عه‌قیل موسه‌وی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی هۆكارێكی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌یان هه‌ڵكشانی رێژه‌ی توندوتیژییه له كه‌ركوك، له نێویاندا خۆكوشتن.
به‌پێی ئامارێكی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، له مانگه‌كانی ئادار، نیسان و ئایاری 2020دا رێژه‌ی "خۆكوشتن" زیادیكردووه و زیاتر له 20 روداو له كه‌ركوك تۆماركراون.