هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، له ماوه‌ی دوو رۆژدا ده‌ست به‌سه‌ر 82 ئۆتۆمبێلدا و ده‌یان ماتۆڕسكیلدا ده‌گرن، به‌هۆی پێشێلكاریی یاساییه‌وه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك، به هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كانی تر، له سه‌ره‌تای ئه‌یلوله‌وه ده‌ستیپێكردووه بۆ نه‌هێشتنی ماتۆڕسكیلی بێ زانیاری، ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره، لێپرسینه‌وه له سه‌رپێچی شۆفێران و سزادانی ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تیان نییه.
عەمید جەمال حەكیم، بەڕێوەبەری هاتوچۆی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له دوو رۆژدا ده‌ست به‌سه‌ر 82 ئۆتۆمبێلدا گیراوه و هه‌ر سهرپێچییهكیش له 25 بۆ 200 هه‌زار دیناری غه‌رامه سزادراوه".
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌نین بازگه‌ی كاتی‌یان له ناوشاری كه‌ركوك دانا و توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هه‌شت ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش، 64 ئۆتۆمبێلی تۆمارنەكراو (زانیاریی تۆماركراوی نییه)، 10 ئۆتۆمبێل كه شۆفێرەكانیان مۆڵه‌تیان نه‌بووه.
"ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆیه كه پێویسته ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره‌دا بگیرێت، بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی حكومی، مه‌ده‌نی یان ئه‌منییه".
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ وتیشی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا چه‌ندین بازگه دانراون له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆ به هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگری، ئاسایشی نیشتمانی، پۆلیسی ناوخۆیی و هێزه‌كانی تر.
غه‌رامه‌ی سه‌رپێچییه‌كان له نێوان 25 بۆ 200 هه‌زار دیناردایه
له دوو رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر 46 ماتۆڕسكیلدا گیراوه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی 103 به‌ڵگه‌نامه له شۆفێران به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه.
هه‌روه‌ها غه‌رامه‌ی ده‌ستبه‌جێی 249 ئۆتۆمبێل كراوه و ده‌یان ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی پسوڵه‌ی غه‌رامه بۆ سه‌رپێچییه‌كانیان كراوه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دوای تۆماركردنی چه‌ندین روداوی ئه‌منی له كه‌ركوك دێت له نێویاندا ته‌قه‌كردن له‌سه‌ر ماتۆڕسیكلهوه له خه‌ڵك.
هێزه‌كانی پۆلیسیش له سه‌ره‌تای ئه‌یلوله‌وه، چه‌ندین تۆمه‌تباریان به دۆسیه‌ی جیاواز له‌ناوشاری كه‌ركوك ده‌ستگیركردووه، جگه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه دژ به داعش.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی فه‌رمانده‌یی پۆلیس له 1 تا 3ی ئه‌یلول، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به تۆمه‌تی دزی، به قاچاخبردنی نه‌وت و دۆسیه‌كانی تر ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك به‌ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای تایبه‌تی 61ـه‌وه‌یه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ش سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا هه‌ن.