دوو هاوڵاتی له ناحیه‌ی گرعوزێری شنگال كوژران، كه یه‌كێكیان پۆلیسی نه‌ینه‌وایه، تائێستاش چوار كه‌س به تۆمه‌تی روداوه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون و هێزه‌كانی یه‌به‌شه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه چه‌كداری ئه‌وان بن، وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
روداوه‌كه كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه 6ی ئه‌یلول بوو، له نێوان هه‌ردوو گوندی جیدالی و حه‌یالی له نزیك مه‌فره‌قی گرعوزێر له باشوری چیای شنگال، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله له‌و دوو هاوڵاتییه كرا و ده‌ستبه‌جێ گیانیانله‌ده‌ستدا.
جه‌لال خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ی كوژران یه‌كێكیان به‌ناوی سعود مهناور، پۆلیسی نه‌ینه‌وا و ئه‌ویتر حه‌ماد ده‌لی، كاسبكاره، هه‌ردوكیان خێزاندار و منداڵیان هه‌یه".
هێزه ئه‌منییه‌كانی شنگال لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی روداوه‌كه‌یان ئاشكرانه‌كردووه.
"باوه‌ڕناكه‌م به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان له‌سه‌ر پاره و زه‌وی و زار بێت، پێموایه ده‌ستێكی ده‌ره‌كی له پشت روداوهكهوهیه تا ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان عه‌ره‌ب و ئێزیدی تێكبده‌ن" به‌وته‌ی جه‌لال.
ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ی كوژران له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بون و چوار كه‌سیش له پێكهاته‌ی ئێزیدی وه‌ك تۆمه‌تباری روداوه‌كه ده‌ستگیركراون، بۆیه لێپرسراوان مه‌ترسی دروستبونی ئاڵۆزییان به‌هۆی روداوه‌كه‌وه هه‌یه.
روداوه‌كه‌وه بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئێزیدی
له ژماره‌یه‌ك په‌یجی فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا وێنه‌ی چوار ده‌ستگیركراوه‌كه له‌لایه‌ن سوپای عیراقییه‌وه بڵاوكرایه‌وه و وه‌ك چه‌كداری ئاسایشی ئێزیدخان ناسێنران.
یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌و روداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وان و ئاسایشی ئێزیدخانه‌وه هه‌بێت. (یه‌به‌شه و ئاسایشی ئێزیدیخان به نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان – په‌كه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن).
یه‌به‌شه له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون دانیان بهوهدانهناوه سه‌ر به هیچ لایه‌نێك بن و ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی لایهندارێتییانهوه ده‌وترێت راست نییه.
هه‌روه‌ها داوا له گه‌نجانی ئێزیدی و هۆزی شه‌مه‌ر ده‌كه‌ن دانبهخۆیاندابگرن و كاردانه‌وه‌یان نه‌بێت به‌هۆی روداوه‌كه‌وه تا لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له جارێك په‌یوه‌ندی به پۆلیس و چه‌ند هێزێكی دیكه‌ی شنگاله‌وه كرد به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، زیاتر له پێنج هێزی چه‌كداری جیاواز له شنگال هه‌ن، له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، پۆلیسی ناوخۆیی، سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ی یه‌زیدخان.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.