بنكه‌ی ته‌ندروستی تۆپزاوه، 56 ساڵی ره‌به‌قه دروستکراوە به‌ڵام به ئێستاشه‌وه پزیشكی نییه. له‌كاتێكدا دانیشتوانی 14 گوندی زۆرینه كاكه‌یی؛ ته‌نیا ئه‌وێ بۆ چاره‌سه‌ر شكده‌به‌ن.
ئه‌و بنكه‌یه له گوندی تۆپزاوای كاكه‌یی نشینی قه‌زای داقوقه، به كه‌مترین پێداویستی ته‌ندروستییه‌وه، چاودێریی پزیشكی بۆ سێ هه‌زار هاوڵاتی دابینده‌كه‌ن.
"لای ئێمه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆناش ناكرێت، ته‌نیا له بنكه‌ی فه‌رمی داقوق ئه‌و پشكنینه هه‌یه" حسێن عه‌لی ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌ندروستی تۆپزاوه وای وت.
زۆرجار به ناچاری بۆ پزیشك ده‌چینه ناوشاری داقوق یان ناوچه‌كانی تر
سه‌رباری به‌ربڵاوی پەتای كۆرۆنا له ناوچه‌كانی كه‌ركوك، به‌ڵام هێشتا پشكنینی ئه‌و په‌تایه له هه‌موو بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیدا به‌رده‌ست نییه، له‌كاتێكدا وه‌ك ده‌وترێت زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه هۆكارێكه بۆ چاره‌سه‌ر و رێگریکردن له توشبونی هاوڵاتیانی دیكه.
حسێن عه‌لی به (كه‌ركوك ناو)ی وت هه‌ر هه‌ڵگرێكی نیشانه‌كانی كۆرۆنا سه‌ردانی بنكه‌كه بكات، ته‌نیا ده‌توانن ئامۆژگاری بكه‌ن، تا رێنماییه‌كان له‌به‌رچاوبگرێت و خۆی كه‌ره‌نتینه بكات.
بنكه‌ی ته‌ندروستی تۆپزاوه، له ساڵی 1964دا دروستكراوه، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا رژێمی ئه‌وكاتی به‌عس به‌روی هاوڵاتیاندا دایخستووه و له 2003 دوای نۆژه‌نكردنه‌وه جارێكی‌تر كراوه‌ته‌وه.
"خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان تاراده‌یه‌ك باشن، به تایبه‌ت له دابینكردنی ده‌رماندا، به‌ڵام ئه‌م بنكه‌یه كه 14 گوندی له‌سه‌ره یه‌ك پزیشكی نییه" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه.
ئه‌و گوندانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر روده‌كه‌نه بنكه‌ی ته‌ندروستی تۆپزاوه، دانیشتوانیان زیاتر له سێ هه‌زار هاوڵاتی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوكن، له نێویاندا كاكه‌یی.
"زۆر پێویستمان به پزیشكه، به تایبه‌ت پزیشكی ئافره‌ت، كارمه‌ندانی بنكه‌كه به زیاده‌وه كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌ناچاری بۆ پزیشكی ئافره‌ت ده‌چنه ناو داقوق، یان ده‌بێت بچینه كلینیكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار" ره‌یحان نو‌عمان، دانیشتوی گوندی تۆپزاوه بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
له چه‌ند مانگی رابردودا، به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی رێگربوو له‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانن بۆ بینینی پزیشك و چاره‌سه‌ر له گونده‌كانی خۆیان بچنه ده‌ره‌وه.
بنكه ته‌ندروستییه‌كه 14 فه‌رمانبه‌ر و یاریده‌ده‌ری پزیشكی هه‌یه، كه زۆرینه كاكه‌یین، رۆژانه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ نزیكه‌ی 35 هاوڵاتی ده‌كه‌ن و توانای نه‌شته‌رگه‌ریی بچوكی وه‌ك دورینه‌وه‌ی برینیان هه‌یه.
ناتوانن به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه ژیانی كارمه‌نده‌كانمان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه و ره‌وانه‌ی گونده‌كانیان بكه‌ین
جابر جبرائیل میكائیل، یاریده‌ده‌ری پزیشك له بنكه‌ی ته‌ندروستی تۆپزاوه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێستا كاره‌كانمان بۆ رێنمایی خه‌ڵكه ده‌رباره‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش له‌رێی تیمی گه‌ڕۆكه‌وه كه هه‌فتانه پێنج جار دهردەچن".
رێنماییه‌كانی ئه‌و تیمه بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ری خۆپارێزی له كۆرۆنا و هاندانی خه‌ڵكه بۆ ده‌مامك بەستن، ده‌ستكێش لەدەسستکردن، دوركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی و بازاڕ.
جابر ده‌ڵێت به‌هۆی تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دوو فه‌رمانبه‌ریان تووشی كۆرۆنا بون و له كه‌ره‌نتینه‌دان.
گونده كاكه‌ییه‌كانی داقوق جگه له كه‌رتی ته‌ندروستی، گرفتی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌شیان هه‌یه.
"نێوانی بنكه تهندروستییەکە و گونده‌كان زۆره؛ من دوو مانگه بوكه‌كه‌م منداڵی بووه و نهمانبردووه بۆ كوتان، به‌هۆی دوری بنكه‌كه و نه‌بونی ئۆتۆمبێل و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه" فاتمه حه‌مود وای وت.
فاتمه له كاكه‌ییه‌كانی گوندی عه‌ره‌ب كۆییه، له‌رێی (كه‌ركوك ناو)ەوه، داوای بنكه‌ی دیكه‌ی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ده‌كات.
بنكه‌ی ته‌ندروستی تیمه‌ی گه‌ڕۆكی هه‌یه بۆ كوتانی منداڵ، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه، ناتوانن زۆرجار كارمه‌ند بنێرنه هه‌موو گونده‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه وتی "ناتوانین ژیانی كارمه‌نده‌كانمان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه، ناچار مامۆستایه‌ك یان كه‌سێكی شاره‌زا له خه‌ڵكی گونده‌كه له‌سه‌ر كۆتان بۆ منداڵانی ناوچه‌كه خۆیان راده‌هێنن تا ئه‌و كاره‌كه بكات".
پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، ته‌نیا به‌شی بنكه تهندروستییهكهدەکات کە له كه‌ركوكه‌وه ده‌نێردرێت، بۆیه له‌وه‌شدا هاوڵاتیانی ناوچه‌كه بێبه‌شن.
حسێن عه‌لی به ئومێدی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، كه پرۆژه‌ی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی شه‌ڕه‌وه په‌كیكه‌وت، چاوه‌ڕێیه باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێیان بۆ دروستبكرێت، به ئامێر و پێداویستی و ژوری نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، بتوانن له ئاست چاره‌سه‌ری هاوڵاتیانی ناوچهكهدابن.