دوای دابڕانێكی زۆر له قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز، جارێكی‌تر له‌میا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خوێندنگه و له‌پاڵ ئه‌ركی خێزان و پهروهركردنی سێ منداڵ، به سه‌ركه‌وتویی خوێندنهكهیشی ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌می عیراق.
له‌میا حه‌سه‌ن (35 ساڵ)، به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌تییه‌وه وازی له خوێندن هێناوه و دواتر هاوسه‌رگیری كردووه، كاتێك له پۆلی چواری سه‌ره‌تایی بووه، ئه‌وكاته‌ش ساڵی 1996 بوو.
"كابانی ماڵ بوم، بینیم خه‌ڵك زۆر به په‌رۆشن بۆ خوێندن، منیش به‌ڵێنم به خۆمدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خوێندن و دهستمپێكردهوه" له‌میا بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و ژنه له ساڵی 2016دا، دوای 20 ساڵ دابڕانی له خوێندنگه، به هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌چێته‌وه قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی.
"له خوێندنگه‌ی ئیسرای تایبه‌ت به نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له كه‌ركوك، له یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه دهستمپێكردهوه و به چوار ساڵ قۆناغی سه‌ره‌تایی (بنه‌ڕه‌تی)ـیم ته‌واو كرد".
له‌میا كه دایكی سێ منداڵه، له ساڵی خوێندنی 2019-2020دا توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ستبهێنێت، له خوێندنی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییدا.
له ئاستی ئاستی جیهان، 8ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك رۆژی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییه، كه له عیراق مێژویه‌كی درودرێژی نییه و بۆ یه‌كه‌مجار لە ساڵی 2009دا بنكەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە كەركوك كرانەوە.
سەحەر عەزاوی، لێپرسراوی راگەیاندنی بەشی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "له‌میا جگه له‌وه‌ی له‌ئاستی عیراقدا یه‌كه‌م بوو، له ڤیستیڤاڵی پێنجه‌می عه‌ره‌بی بۆ تواناكانی كۆمه‌ڵگه و ئابوریش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا كه ساڵانه بۆ ده‌رچوانی یه‌كه‌می نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری رێكده‌خرێت".
ئه‌و ڤیستیڤاڵه بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بییه و له میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا كرا به ئۆنلاین.
له‌میا به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌مییه‌وه زیاد له جارێك خه‌ڵاتی لێپرسراوانی ئیداری و په‌روه‌رده‌یی وه‌رگرتووه.
"پشتگیریم كرد و هانمدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ خوێندن، كاتێك بینیم خۆی پێیخۆشه، ده‌موت ئه‌وانه‌ی ده‌خوێنن و بڕوانامه به‌ده‌ستده‌هێنن هیچیان له تۆ زیاتر نییه، ئیتر بڕیاریدا و گه‌ڕایه‌وه بۆ خوێندن" فراس عه‌دنان، هاوسه‌ری له‌میا وای وت.
فراس خۆی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی هه‌یه، ده‌ڵێت هاوكاری به‌رده‌وامی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه تا خوێندن ته‌واو بكات.
ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت بۆ ئاسانكاری هاتوچۆ و خوێندن، ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی بۆ له‌میا دابینكردووه، تا بچێته خوێندنگه و هه‌روه‌ها له ماڵه‌وه وانه‌كانی بخوێنێت.
له بنكه‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری چوار قۆناغ هه‌یه؛ یه‌كه‌میان هه‌ردوو پۆلی یه‌كه‌م و دوه‌می سه‌ره‌تاییه و به ساڵێك ده‌یبڕن، دوه‌م هه‌ردوو پۆلی سێ و چوار، سێیه‌م و چواره‌میش ته‌واوكردنی پۆله‌كانی پێنج و شه‌شی سه‌ره‌تاییه، له‌میا ئه‌و چوار قۆناغه‌ی به چوار ساڵ ته‌واو كرد.
دوا قۆناغی سه‌ره‌تایی وه‌ك خوێندنگه‌كانی دیكه تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
له پارێزگای كه‌ركوك، 229 بنكه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری هه‌ن، كه 22 هه‌زار و 606 فێرخواز تیایاندا ده‌خوێنن.
به‌وته‌ی لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌شی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندندا، ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له فێرخوازان روو له بنكه‌كانیان بكه‌ن.
"به‌پێی ئاماره‌كانی ئێمه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له كه‌ركوك سه‌دا 6ی تێپه‌ڕاندوه" سەحەر عەزاوی واده‌ڵێت.
لەبنكەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری هیچ مەرجێك بۆ تەمەن نییە، ئەوانەی سودمەندن لە پرۆسەكە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 70 ساڵیدایە، له هه‌فته‌یه‌دا بۆ سێ رۆژ (پێنجشه‌ممه، هه‌ینی و شه‌ممه) و رۆژی دوو كاتژمێر دەوام دەكەن، خوێندنیش به زمانه‌ی عه‌ره‌بی، كورد و توركمانی هه‌ن.
فێرخوازانی بنكه‌كانی نه‌هێشتنی خوێنده‌واری، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌دا، بواری فێربونی چه‌ندین پیشه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت.
له‌میا حه‌سه‌ن، له بنكهكهی خۆیدا خولی فێربونی ئارایشت و به‌رگدوری هه‌بوو، ئه‌و به‌شداری خولی ئارایشتی كرد و دوو ئامانجی به‌ده‌ستهێنا؛ هه‌م بڕوانامه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تایی و هه‌میش كردنه‌وه‌ی ئارایشتگه‌یه‌ك له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا.
"من وازناهێنم و به‌رده‌وام ده‌بم، چاوم له‌وه‌یه دوای خوێندنی قۆناغی ئاماده‌ییش بتوانم بچمه زانكۆ و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ستبهێنم" له‌میا وای وت.