ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی عه‌ره‌بی، به‌ره‌یه‌كی نوێی شیعییه و له ژماره‌یه‌ك هێز و كه‌سایه‌تی پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنراوه.
ئه‌و به‌ره نوێیه شه‌ممه 12ی ئه‌یلول، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا.
خه‌لیل عه‌بودی، رێكخه‌ری ده‌سته‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌بی شیعه له پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ن، به به‌شداری كه‌سایه‌تی، هێز و عه‌شیره‌ته شیعییه‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها وتی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پێكهێنانی ئه‌و ده‌سته‌یه به‌رگرییه له شیعه‌ی كه‌ركوك، كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیین له پارێزگاكه به‌ڵام روبه‌ڕوی پشتگوێخستن و هه‌وڵی سڕینه‌وه بونه‌ته‌وه، به‌وته‌ی عه‌بدوی.
رێكخه‌ری ده‌سته‌كه ده‌ڵێت كارده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه‌ی كه‌ركوك، له دامه‌زراندن و پۆسته حكومییه‌كان و به‌شدارییان له ناوه‌ندی بڕیاردان.
خه‌لیل عه‌بودی پێیوایه هێشتا زووه قسه له‌سه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق بكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت به‌شدارده‌بن.
به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق 6ی حوزه‌یرانی 2021 بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان دیاریكراوه.
محه‌مه‌د لامی، نوێنه‌ری ره‌وتی سه‌در له كه‌ركوك كه هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی عه‌ره‌بییه له كۆنگره‌كه‌دا به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ده‌سته‌كه‌ی خوێنده‌وه و وتی "كوتله نوێیه‌كه له حزبه سیاسییه‌كان، عه‌شیره‌ته‌كان پێكهێنران بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی شیعه له كه‌ركوك".
له به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه ئه‌وان له نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه، ده‌رفه‌تی كار و دامه‌زراندن بێبه‌شكراون و مافی ته‌واوی خۆیان پێنه‌دراوه.
له پارێزگای كه‌ركوك، جگه له‌و ده‌سته نوێیه، دوو به‌ره‌ی دیكه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوون.