پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی پیاوێكی تەمەن 45 ساڵی راگەیاند، ئەوەش بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر كچەكەی كە تەمەنی 18 ساڵە.
ئەو روداوە بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی پۆلیس، دوای ئەوە هاتووە، كە دوێنێ 13ی ئەیلول كچێكی تەمەن 18 ساڵ خۆی گەیاندۆتە لای مەفرەزەیەكی پۆلیس لە نزیك كۆمپانیای تاریق لە ناوچەی دۆمیز سكاڵای لە دژی باوكی تۆماركردووە، گوایا "دەستدرێژی سێكسی" كردۆتەسەری.
سەرچاوەكە كە ناوی لای (كەركوك ناو)، پارێزراوە، جەختیكردەوە "دەستبەجێ بنکەى پۆلیسى دۆمیز لێكۆڵینەوەیان لە روداوەكە كردووە، بەپێی وتەی كچەكە، باوكی هەر لە تەمەنی 10 ساڵیدا دەستدرێژی كردۆتە سەریی و بەو هۆیەوە كچێنی لەدەستداوە".
ئەو خێزانە لە دوو خوشك و دوو برا پێكدێن و دایكیان چەند ساڵێكە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و لە ماڵی دایكی دەژیت.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، كچەكە وتویەتی "ئەمڕۆ (13ی ئەیلول) باوكم ویستی دەستدرێژی بكاتە سەر خوشكەكەی ترم كە 22 ساڵە، ئەویش رێگەی نەداوە و هاواریكردووە و گریاوە، باوكم لە ترسا هەڵهات و منیش چوم بۆ لای ئەم مەفرەزەیەی پۆلیس".
باوكم ویستی دەستدرێژی بكاتە سەر خوشكەكەی ترم كە 22 ساڵە، ئەویش رێگەی نەداوە و هاواریكردووە و گریاوە
باوكەكە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە و كەیسەكەی رەوانەی دادگا كراوە.
ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایی لە كەیسی كوشتنی دوو خوشكی 19 ساڵ و 17 ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ و شاردنەوەی تەرمەكانیان لە گۆڕێكدا لە نزیك ناوچەی شوان سەر بە پارێزگای كەركوك. لەو كەیسەدا باوكیان تۆمەتباری یەكەمە و بڕیاری دەستگیركردنی هەیە.
بهپێی ئامارهكانی وهزارهتی ناوخۆی عیراق، له شهش مانگی سهرەتای ئهمساڵدا زیاتر له پێنج ههزار دۆسیهی توندوتیژی خێزانی ههبون. لهو ئامارهدا هاتووه توندوتیژی مێرد بهرانبهر هاوسهرهكهی زیاتر له سێ ههزار و 600 دۆسیه و توندوتیژی ژن بهرانبهر به مێردیش زیاتر له 450 دۆسیە بون.
هەفتەی رابردو دۆسیەیەكی تری "دەستدرێژی سێكسی باوكێك بۆ سەر كچە 13 ساڵانەكەی" رەوانەی دادگای كەركوك كرا و هێشتا كەیسەكە بڕیاری كۆتایی وەرنەگرتووە.
پارێزەرێکی دادگای كەركوك، لەبارەی ئەو كەیسانەوە بە (كەركوك ناو)ی وت "دادگا هیچ بڕیارێك نادات تاوەكو پشكنینی پزیشكی بۆ ئەو كچانە و پیاوەكانیش نەكرێت".