دۆسیه‌ی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی كه‌ركوك له به‌رژه‌وه‌ندی سالم مه‌جید یه‌كلاییده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه‌یان دا، ئه‌وه‌ش بۆ مانگێك ناكۆكی توندی لێكهوتهوه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه، ناكۆكی له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی كه‌ركوك هه‌یه و سێ كه‌س خۆیان كاندید كرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان ئاماده‌ی پاشه‌كشێ بێت.
سالم مه‌جید وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی وه‌قفی سونی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به بڕیاری دیوانی وه‌قفی سونی من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر دانراوم".
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌حمه‌د جه‌میل موده‌ریس، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی وه‌قفی سونی به بڕیاری دیوان له به‌غداوه دورخراوه‌ته‌وه نه‌ك حزب.
ده‌رباره‌ی كاندیدكردنی ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین زه‌نگه‌نه، وه‌لی وتی "زه‌نگه‌نه شیاو نه‌بوو بۆ پۆسته‌كه، چونكه ئێستا پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وته له كه‌ركوك، ئه‌و كه‌سێكی ئاینییه نه‌ك ئیداری، ته‌نیا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه".
به‌پێی مه‌رجه‌كانی دیوانی وه‌قفی سونی پێویسته كاندیدی پۆسته‌كه كه‌سێكی ئیداریی بێت و ئه‌زمونی لانیكه‌م پێنج ساڵی له ئیداره‌داندا هه‌بێت.
سالم مه‌جید وه‌لی كه پێنج ساڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی بووه، ده‌ڵێت زه‌نگه‌نه له‌سه‌ر میلاكی ئایینی دامه‌زرێنراوه نه‌ك ئیداری، به‌وپێیه‌ش خزمه‌تی ماڵی خوا ده‌كات نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سونی له كه‌ركوك.
پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی بۆ حه‌وت ساڵ به‌ده‌ست ئه‌حمه‌د موده‌ریسه‌وه بوو.
ئه‌حمه‌د جه‌میل موده‌ریس، به‌ڕێوه‌به‌ری دورخراوه‌ی وه‌قفی سونی له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گۆڕانكاری زۆر هه‌بوو له پۆسته‌كانی سه‌ر به ئه‌وقاف، له نێویاندا گواستنه‌وه‌ی من بۆ به‌غدا، تا ببمه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كانی سونه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه له‌مه‌ودوا ده‌بێته لێپرسراوی هه‌موو مه‌زارگه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق، وه‌ك مه‌رقه‌دی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی و ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه له به‌غدا.
به‌وته‌ی موده‌رس زیاتر ناكۆكی له نێوان سالم مه‌جید وه‌لی و ئه‌حمه‌د حه‌مه زه‌نگه‌نه‌دا ده‌رباره‌ی پۆستی وه‌قفی سونی هه‌بووه.
به‌پێی دابه‌شكاری پۆسته‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی له پشكی كورد، له نێو حزبه‌كانیشدا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.