گوندی زه‌نقر؛ كه رۆژانێك له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی كاكه‌یی بوو، پێشتر مه‌ترسی ئه‌منی و ئێستاش به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی و بێكارییه‌وه، خه‌ریكه به ته‌واوی چۆڵ ده‌بێت.
له‌و گونده كاكه‌ییه‌كانی قه‌زای داقوق، ته‌نیا 15 خێزان ماونه‌ته‌وه، له كۆی ئه‌و 70 خێزانه‌ی تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌كه بون.
"دانیشتوانی گوندەكە ڕۆژ دوای رۆژ كه‌متر ده‌بنه‌وه، هه‌ندێكیان به‌ره‌و گونده‌كانی دیكه و به‌شێكیشیان ئاواره‌ی داقوق و ناوچه‌كانی تر ده‌بن" هه‌مینه جه‌بار بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
له‌روی خزمه‌تگوزارییه‌وه، وه‌ك ئاو و كاره‌با، له بارودۆخێكی زۆر خراپداین، رۆژی وایه هیچ كاره‌با نییه
كاكه‌ییه‌كانی زه‌نقر؛ له سێ قۆناغدا به ناچاری زێدی خۆیان به‌جێهێشت؛ یه‌كه‌میان به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشەوە، دوه‌میان دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و سێیه‌میان له ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته داراییه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستیكرد.
هه‌مینه جه‌بار، كه به‌رگه‌ی ئه‌و سێ قۆناغه‌ی گرتووه و هێشتا له زه‌نقر ماوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی لێره ماوه‌ته‌وه هیچ شوێنێكی نییه بۆی بڕوات، ئه‌گه‌رنا ده‌مێك بوو ئێره‌ی بهجێهدههێشت".
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌كه كه به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه سه‌رقاڵن، دادوبێدادیانه به‌ده‌ست بێكارییه‌وه، چونكه رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، به تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كاره‌كانیان هه‌بووه و نه‌یانتوانیوه به ئاسانی به‌رهه‌مه‌كانیان ساغبكه‌نه‌وه.
"له‌روی خزمه‌تگوزارییه‌وه، وه‌ك ئاو و كاره‌با، له بارودۆخێكی زۆر خراپداین، رۆژی وایه هیچ كاره‌با نییه، هه‌ندێك رۆژ دوو تا پێنج كاتژمێر كاره‌بامان هەیە،" سامان ئیبراهیم هه‌یاس ده‌رباره‌ی ژیان له زه‌نقر واده‌ڵێت، له‌كاتێكدا پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته سه‌روو 45 پله‌ی سیلیزی.
تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌و گوندانه، به‌هۆی كۆنی و فشاری زۆره‌وه زوو زوو ده‌كوژێنه‌وه، یان شۆرت ده‌كه‌ن.
سامان هه‌یاس ره‌خنه‌ی له حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان هه‌یه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به هیچ لایه‌كیان نهیانتوانیوو خزمه‌تگوزارییه‌كان به ناوچه‌كانمان بگه‌یه‌نن، بۆیه خه‌ڵك زۆر نیگه‌رانن".
ئه‌و به بارودۆخی ئێستای ئه‌منی قایله، به پێچه‌وانه‌ی مانگه‌كانی پێشووه‌وه كه مه‌ترسی هێرشی چه‌كداری داعشی له‌سه‌ر بوو، "دۆسیه‌ی ئه‌منی له ئه‌ستۆی لیوای 45ی سوپای عیراقییه و ههڵسوكهوتیشیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا باشه".
چاومان له‌وه‌یه ئیش و كار و ژیان بگه‌ڕێته‌وه باری پێشووی
قەزای داقوق، بۆ چه‌ند ساڵێك زۆربه‌ی سنوره‌كه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بوو دژ به داعش و دوای پاشەکشێی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی.
ئه‌یاد كه‌ریم، دانیشتوی گوندی زه‌نقر ده‌ڵێت به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بێكار بون، له مانگه‌كانی رابردودا نه‌یانتوانیوە وه‌ك پێویست خزمه‌تی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان بكه‌ن و ئاژه‌ڵداری بكه‌ن، له ماڵیشه‌وه كێشه‌ی بێكاره‌بایی زۆری بۆ هێناون.
"چاومان له‌وه‌یه ئیش و كار و ژیان بگه‌ڕێته‌وه باری پێشووی" ئه‌یاد به‌و هیوایه‌وه له زێدی خۆیدا ماوه‌ته‌وه.
هێشتا سه‌دان خێزانی كاكه‌یی بە ناچاری له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، بەرادەیەک لە کۆی زیاتر لە 787 هەزار ئاوارەی ناوخۆ، لە سەدا دەیان لە پێکهاتەکانی وەک کاکەیی، تورکمان، شەبەک و ئەرمەنن.
قه‌زای داقوق، به گونده كاكییهكانیشهوه ته‌نیا یه‌ك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای كه‌ركوك زیاتر روبه‌ڕوی بێكاره‌بایی ببنه‌وه.
لویس فه‌ندی، قایمقامی قه‌زای داقوق به‌وه‌كاله‌ت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نەك تەنیا گوندەكانی كاكه‌یی، به‌ڵكو هه‌موو گونده‌كانی دیكه‌ی باشوری داقوق كێشه‌ی كاره‌با و ئاویان هه‌یه، بگره له سه‌رتاسه‌ری عیراقیش ئه‌و كێشانه هه‌ن".
ئیداره‌ی داقوق داوای دانانی وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ گونده‌كانی باشوری قه‌زاكه ده‌كات، له نێویاندا ناوچه كاكه‌ییه‌كان.
"بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت ده‌كه‌ین".
لویس فه‌ندی ده‌ڵێت كاریگه‌ری كۆرۆنا له‌سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مبۆته‌وه، به تایبه‌ت كه ئێستا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی نه‌ماوه و زۆربه‌ی كه‌رته‌كان كهوتونەتەوە كار، نمونه‌ی قیرتاوكردنی رێگای هاتوچۆی دوو گوندی كاكه‌یی له داقوق هێنایه‌وه.