ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی له كه‌ركوك، بڕیاریانداوه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆیان ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بكه‌نه‌وه و نوێژی هه‌یینی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌قفی سونه‌یه و كه به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی؛ هه‌ر توشبویه‌كی كۆرۆنا بچێته مزگه‌وت ئه‌وان وه‌ك "خۆكوژ" هه‌ژماری ده‌كه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ئه‌یلول نوێژی به كۆمه‌ڵ له ژماره‌یه‌ك مزگه‌وتی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، له‌كاتێكدا به‌پێی رێنماییه‌كانی دیوانی وه‌قفی سونی له عیراق چه‌ند مانگێكه قه‌ده‌غه كراوه، به ئامانجی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ساماڵ بازیانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی سهجادهی نه‌به‌وی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌ك ژمارەیەك مامۆستا بڕیارمانداوە لەسەر ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆمان دەرگای مزگەوتەكانمان بەڕوی نوێژخوێناندا بكەینەوە و نوێژی بەكۆمەڵی هەینییش ئەنجامبدەین".
ئه‌و ده‌ڵێت ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و رێگه‌ناده‌ن به خه‌ڵكی به ته‌مه‌ن و منداڵ تێكه‌ڵ بهنوێژخوێنان بن.
"پێمانوایه پڕكردنەوەی فەراغی ڕوحی و نزاكان و ڕوو لەخوا كردن ده‌بنه هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی زیانه‌كانی كۆرۆنا، بۆیه له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و دواتر فشاری موسڵمانان دەرگای مزگەوتەكان دەكەینەوە و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش سورین".
بازیانی ده‌ڵێت له كه‌ركوك زۆربه‌ی شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه له چایخانه، كافیتریا و بازاڕ، ته‌نیا بڕیاری قه‌ده‌غه بۆ مزگه‌وت ماوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش قبوڵناكرێت.
زۆربه‌ی شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه وه‌ك چایخانه و بازاڕ و ته‌نیا بڕیاری قه‌ده‌غه بۆ مزگه‌وته‌كان ماوه‌ته‌وه
لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەڕاستی ئاداری رابردوو، ته‌واوی مزگه‌وت، كڵێسا، په‌رستگا و شوێنه ئاینییه‌كانی تر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌روی نوێژخوێنان و زیارهتكارانیاندا داخران، بۆ رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سالم مه‌جید وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئاگادارن و یه‌كه‌مجار نییه زیاتر له 25 مزگه‌وتی شاره‌كه نوێژی به كۆمه‌ڵی هه‌ینی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیار و رێنماییه‌كانه‌وه.
"ئێمه ده‌توانین لێپرسینه‌وه بكه‌ن، مامۆستایانی ئایینی بانگهێشت بكه‌ین، به‌ڵام موراعاتیان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین مێزه‌ری به‌ستووه ناكرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بیانشكێنین".
سالم مه‌جید وتیشی "به‌پێی فه‌توای جیهانی هه‌ر توشبویه‌كی كۆرۆنا بچێته مزگه‌وت و له‌وێ بمرێت وه‌ك خۆكوژێك حسابی بۆ ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سونی ده‌ڵێت ئه‌وان له‌به‌ر ره‌چاوكردنی رێز و پێگه‌یان مامۆستایان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا لێپرسینه‌وه‌یان نه‌كردووه، "ئه‌وان موحاسه‌به‌ی قیامه‌ت ده‌كرێن".
بڕیاره به فه‌رمی له 20ی ئه‌یلوله‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كانی كه‌ركوك بۆ نوێژه فه‌رزه‌كان بكرێنه به‌ڵام رێگه به نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ینی نادرێت.
توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، چه‌ندین مامۆستای ئایینی توشی په‌تاكه بون و ژماره‌یه‌كیشیان به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له پارێزگای كه‌ركوك 11 هه‌زار و 771 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زار و 177 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، 483 هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 111 توشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.