هاوڵاتییه‌كی شاری كه‌ركوك، دوای خنكاندنی خوشكێكی خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌كات و له روداوێكی دیكه‌شدا، باوكێك ته‌قه له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت.
هه‌ردوو روداوه‌كه شه‌وی رابردوو، 17ی ئه‌یلول بون و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكیش، هێشتا له سه‌ره‌تای لێكۆڵینهوهكاندان.
ئه‌و ئافره‌ته‌ی خنكێنراوه، ته‌مه‌نی 42 ساڵه و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی قدسیهی دوی شاره‌كه‌یه و دوای روداوه‌كه‌ش براكه‌ی خۆی راده‌ستكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و هاوڵاتییه به‌ناوی ئه‌مه‌ل حه‌سه‌ن مه‌حمود له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه به ملپێچ خنكێنراوه".
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و روداوه دوای خۆراده‌ستكردنی به پۆلیس، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕاندۆته‌وه.
"برای كوژراوه‌كه كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه و خانه‌نشینی سه‌ربازییه وتویه‌تی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
روداوی دوه‌می شه‌وی رابردوو، له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوك بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و كوڕه‌ی باوكی ته‌قه‌ی لێكردووه، ناوی عه‌لی حه‌مزه ئیسماعیل و ته‌مه‌نی 16 ساڵه.
"باوكی به سه‌ختی برینداری كردووه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستداوه" سه‌رچاوه‌كه وای وت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی ئاب، زیاتر له 150 كێشه و دۆسیه‌ی توندوتیژی له نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ تۆماركراون.
سەجاد جومعە، لێپرسراوی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا 38 روداوی خۆكوشتن هه‌بون، كه 18یان له ره‌گه‌زی مێ بون، ته‌نیا له 15 رۆژی رابردودا شه‌ش حاڵه‌تی پێشێلكاری هه‌بون له ته‌قینه‌وه تا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان".
زۆرینه‌ی روداوه تۆماركراوه‌كانی لای كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ هی سه‌رده‌می كۆرۆنایه.
جومعه داواكاره له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ رێگری له توندوتیژی له‌رێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردو له كه‌ركوك، باوكێك به تۆمه‌تی بۆ سه‌ر كچه ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا و له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیش دوو خوشكی 19 ساڵ و 17 ساڵ له‌نێو گۆڕێكدا دۆزرانه‌وه و باوكیان وه‌ك تۆمه‌تباری كوشتن‌یان داواكراوه، كه ئێستا هه‌ڵاتووه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی عیراق، له مانگه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌دا و به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، له نێویاندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی ناچاری خه‌ڵك له ماڵه‌وه، هۆكاربون بۆ زیادبونی روداوه‌كانی توندوتیژی و له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2020دا گه‌یشتۆته زیاتر له پێنج هه‌زار دۆسیه؛ له نێویاندا توندوتیژی مێرد به‌رانبه‌ر هاوسه‌ر و به پێچه‌وانه‌وه، له‌گه‌ڵ توندوتیژی نێوان برا و خوشك یان باوك و منداڵه‌كانی.
ئه‌و روداوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ده‌رچواندنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه په‌سه‌ند كراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.