لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە 210 كەیسی توندوتیژی خێزانی لە بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە پۆلیسی كەركوك تۆماركراوە، لە نێویاندا 190 ژن لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر كراوە.
ئەو ئامارەی بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە پۆلیسی كەركوك، كە كۆپییەكی دراوە بە (كەركوك ناو)، تیایدا 20 رۆژی مانگی ئەیلول زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراوە، كە 38 حاڵەت بووە. زۆرێك لە كەیسەكانیش بڕیاریان لەبارەوە دراوە.
لەكۆی گشتی كەیسەكاندا تەنیا دوو حاڵەتی توندوتیژی ژنان هەبووە بەرامبەر بە پیاوەكانیان، لەگەڵ هەشت حاڵەتی توندوتیژی باوك بەرامبەر بە منداڵ و چەند حاڵەتێكی توندوتیژیی تر وەك توندوتیژی نێوان خوشك و برا و باوەژن.
هەشت حاڵەتی توندوتیژی باوك بەرامبەر بە منداڵ تۆماكراوە
لە هەردوو مانگی شوبات و ئازاردا 60 حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراوە (هەر مانگەو 30 حاڵەت)، لەو ژمارەیە 52 كەیسیان توندوتیژی پیاو بووە بەرامبەر بە هاوسەرەكانیان، بەڵام لە مانگی نیساندا كەمترین حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراوە كە 11 حاڵەت بووە و هەشتیان پیاو بەرامبەر هاوسەرەكانیان ئەنجامیانداوە.
لە مانگی ئایاردا 27 حاڵەت هەبووە، كە 25 یان پیاوان بەرامبەر بە هاوسەرەكانیان ئەنجامیانداوە، هەرچی مانگی حوزەیرانە، كەمبۆتەوە بۆ 17 حاڵەت، كە 16یان بەرامبەر بەژنان بووە لەلایەن مێردەكانیانەوە.
هەر بەپێی ئامارەكەی بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە پۆلیسی كەركوك، لە مانگی تەمموزدا 28 حاڵەتی توندوتیژی هەبووە، بەڵام تەنیا پێنج حاڵەتیان لەم مانگەدا بڕیاری لێدراوە.
لەو 28 حاڵەتەشدا 25یان پیاو بەرامبەر بە ژنەكانیان ئەنجامیانداوە. لەمانگی ئاب-یش 31 حاڵەت هەبووە، كەهەر 31حاڵەتەكە بەرامبەر بە ژن بووە لەلایەن پیاوەكانیانەوە.
حاڵەتەكان بۆ مانگی ئەیلول بۆ 38 حاڵەت بەرزبونەتەوە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە. كە 32 حاڵەتیان پیاوان بەرامبەر بە ژنەكانیان ئەنجامیانداوە.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی عیراق، له مانگه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌دا و به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، له نێویاندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی ناچاری خه‌ڵك له ماڵه‌وه، هۆكاربون بۆ زیادبونی روداوه‌كانی توندوتیژی و له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2020دا گه‌یشتۆته زیاتر له پێنج هه‌زار دۆسیه؛ له نێویاندا توندوتیژی مێرد به‌رانبه‌ر هاوسه‌ر و به پێچه‌وانه‌وه، له‌گه‌ڵ توندوتیژی نێوان برا و خوشك یان باوك و منداڵه‌كانی.
ئه‌و روداوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ده‌رچواندنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه په‌سه‌ند كراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.