كارمەندێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) كە پیشەی پزیشكە لەناو فڕۆكەخانەی كەركوك بە چەقۆ دەكوژرێت و ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە دەستپێكردووە.
ئەو روداوە كاتژمێر 8:30ی شەوی رابردوو 26ی ئەیلول رویدا. ئەو پزیشكە خەڵكی فلیپینە و لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان كاردەكات لە كەركوك، لەناو حەمامێكی فڕۆكەخانەدا دوو چەقۆی لێدراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی كەركوك بۆ (كەركوك ناو).
سەرچاوەكە وتیشی "ئەو كارمەندە ناوی رونالد سانتوس-ە و دوای كوژرانی دۆسییەكەی رەوانەی بەڵگەی تاوان كراوە بۆ لێكۆڵینەوە".
دوای كوژرانی دۆسییەكەی رەوانەی بەڵگەی تاوان كراوە بۆ لێكۆڵینەوە
وتیشی "تەرمەكەی هەر دوێنێ شەو رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە دەستپێكردووە".
بەپێی زانیارییەكان دوو چەقۆ بەر ئەو پزیشكە كەوتووە و هەر لەناو حەمامەكەدا تەرمەكەیان هەڵگرتۆتەوە.