ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی، ئه‌وه‌ش دوای خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و ده‌ستتێوه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی عیراق.
ناڕه‌زاییه‌كان دوای ئه‌وه‌هات؛ له چه‌ند رۆژی رابردودا نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی به 11 هه‌زار و 500 تا 13 هه‌زار دینار دیاریكرا، به‌بڕیاری قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك.
عەلی محەمەد، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بێ ئەوەی هیچ حیسابێك بۆ هاوڵاتی بكەن زۆرترین نرخ بۆ مۆلیدە دادەنین، ئاخر ئەوان ناتوانن كارەبا نیشتیمانی بدەن بە هاوڵاتیان بۆچی دەبێت ئێمە باجەكەی بدەین".
ئه‌و پێیوایه له هیچ شارێكی دیكه‌ی عیراق ئه‌و نرخه به‌رزه‌ی مۆلیده نییه، "له‌مه‌ودوا پاره ناده‌م با بێن كاره‌باكه‌م ببڕن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌م له به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان دژی گرانی نرخی مۆلیده گردبونه‌وه.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا كه گروپی شه‌قام رێكیخستبوو، هاوڵاتیان داوایانكرد نرخی كاره‌بای مۆلیده كه‌مبكرێته‌وه و له به‌رانبه‌ردا هه‌وڵ بۆ زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی بكرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له هه‌مان شوێن و كاتدا، خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوك گردبونه‌وه و داوایانكرد یان نرخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه یاخود گازی زیاتریان پێبدرێت، تا بتوانن نرخه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه بڕیاریانداوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له 13 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 10 هه‌زار دینار.
ئه‌و بڕیاره له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هات به به‌شداری ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی كه‌ركوك له‌وكاته‌دا كه خه‌ڵك و خاوه‌نی مۆلیده‌كان له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگادا گردبونه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگار رۆژانه مۆلیده‌كان له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ تا 1ی شه‌و كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌با به هه‌شت هه‌زار و 500 دینار دیاریكراوه به‌ڵام وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك بۆ خاوه‌نی مۆلیده‌كان كه كاره‌بای زیاتریان به خه‌ڵك داوه بڕی هه‌زار و 500 دیناری دیكه‌یان پێده‌درێت و به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ر ئه‌مپێرێك ده‌گاته بڕی 10 هه‌زار دینار.
یه‌كه‌مجار نییه كێشه‌ی له‌سه‌ر نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دروستببێت و له مانگه‌كانی رابردوشدا زیاد له جارێك ناڕه‌زایی و گردبونه‌وه‌ی به‌دواداهاتووه.
خەدیجە عەلی توركمانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق له پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركوك كۆبوینه‌وه و بڕیاردرا به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده".
به‌وته‌ی خه‌دیجه له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده كه ئه‌و ده‌ڵێت بۆ هه‌شت هه‌زار و 500 دینار، له به‌رانبه‌ردا بڕی پێدانی گاز به مۆلیده‌كان زیادكراوه.
ئه‌وه‌شی رونیكرده‌وه ماوه‌ی كاركردنی مۆلیده‌كان شه‌ش كاتژمێر كه‌مكراوه‌ته‌وه؛ به‌یانیان كاتژمێر 11 تا 1ی شه‌و كاره‌با ده‌ده‌ن، بۆ هه‌رسێ كاتژمێرێك كاركردن یه‌ك كاتژمێر پشوو به مۆلیده‌كانیان ده‌ده‌ن.
گروپی شه‌قام، كه ئه‌مڕۆ گردبونه‌وه‌ی رێكخست، پێشتر له‌رێی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆوه، سكاڵایان دژی گرانی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان تۆماركرد.
كاوه ئه‌حمه‌د، دانیشتوی شاری كه‌ركوك وتی "پاساوی گرانی نرخی مۆلیده‌كان كاركردنی زۆره به‌هۆی نه‌بونی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه، خۆ له هه‌موو شاره‌كانی تری عیراق وه‌زعی كاره‌با هه‌ر خراپه كه‌چی پاره‌ی مۆلیده ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ركوك دانه‌نراوه، ئیتر ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت، چییه؟!".
ئه‌و هاوڵاتییه گومانی هه‌یه و ده‌ڵێت "كاره‌بای نیشتمانی له سه‌ره‌تای مانگه‌وه باشه تا ده‌گاته واده‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌بای مۆلیده، ئه‌وكاته كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه و مۆلیده‌كان زۆر كارده‌كه‌ن تا پاره‌ی زیاتر وه‌ربگرن".
به‌پێی زانیاری و راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك و په‌رله‌مانتاران بڕیاره حكومه‌تی عیراق پشكی كاره‌بای نیشتمانی پارێزگاكه بۆ 650 مێگاوات زیادبكات.
دانیاڵ هەمەوەندی، لێپرسراوی ۆاگەیاندنی فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك به (كەركوك ناو)ی وت "بەغدا پێشتر بڕی 700 مێگاوات كاره‌بای ره‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كرد به‌ڵام ئێستا بڕی 550 بۆ 600 مێگاواته، ... ئێمە لە شەو ڕۆژێكدا نزیكەی 14 كاتژمێر كارەبا دەدەین بە هاوڵاتیان".
پارێزگای كەركوك رۆژانە پێویستی بە زیاتر له هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەبای پێویست بە هاوڵاتیان بدات و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پشت به 733 مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌به‌ستێت.