نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ زیاد خه‌ڵه‌ف، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توشی كۆرۆنا بون، به‌ڵام رۆژانه ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌ناو ژورهكانیاندا خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، هه‌فته‌ی رابردوو پشكنینی كۆرۆنایان كردووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
نه‌بیل حه‌مدی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێنجشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌م، بارودۆخی تەندروستیم تێكچوو، بۆیه گه‌یه‌ندرامه نه‌خۆشخانه و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت توشی كۆرۆنا بوم، به‌ڵام به سوكی، وائێستاش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرم".
به‌وته‌ی ناوبراو، پێش ئه‌و، زیاد خه‌ڵه‌ف، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی توشی كۆرۆنا بووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ردوكیان رۆژانه ده‌وام ده‌كه‌ن و هه‌ندێكجاریش چاویان به هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی وتی "رۆژانه ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌ناو ژوره‌كه‌ی خۆمدا له باڵه‌خانه‌ی ته‌ندروستی خۆم كه‌ره‌نتینه كردووه و چاوم به هاوڵاتیان ناكه‌وێت".
نه‌بیل حه‌مدی داوایكرد هیچ كه‌سێك بۆ پیرۆزبایی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته سه‌ردانی نه‌كات تا پارێزراوبن و توشی كۆرۆنا نه‌بن.
هەفتەی رابردوو، دکتۆر نەبیل حەمدی بوشناق، لە پشكی توركمان، وەكو بەڕێوەبەرى تەندروستی كەركوك دەستبەكاربوو، لە جێگەی زیاد خەڵەف، كە بەوەكالەت چەند مانگێكە لەو پۆستەیە. ئەو گۆڕانكارییە ناكۆكییەكی نوێی لە نێوان پێكهاتەكاندا بەدوای خۆیدا هێنا.
نه‌بیل حه‌مدی ده‌ڵێت یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی؛ زیاد خه‌ڵه‌ف-یش رۆژانه ده‌وام ده‌كات، "بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ده‌چینه ده‌وام و له‌ناو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و ژوره‌كانی خۆماندا تا كۆتایی كاتی ده‌وام خۆمان كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ین".
به‌پێی رێكار و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر كه‌سێك ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، پێویسته لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه خۆی كه‌ره‌نتینه بكات، تا ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یدا نامێنێت.
تائێستا لە كەركوك 13 هەزار و 755 كەس توشی كۆرۆنا بون و 533 كەس بە كاریگەری ڤایرۆسەكە مردون.