له بازگه‌ی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك، رێگه به هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادرێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دوو هاوڵاتی كه گومانده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به قه‌ره‌باڵغی زۆره‌وه هه‌بێت.
له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه قه‌ره‌باڵغی زۆر له بازگه‌ی شێراوه (رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولیر و كه‌ركوك) دروستبوه و به‌هۆیه‌وه بازگه‌كه به‌روی هاوڵاتیاندا داخراوه.
هونه‌ر عه‌لی، یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه‌ی له بازگه‌كه رێگه‌ی پێنه‌دراوه بچێته هه‌ولێر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای بڕینی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر و كاتێك نزیكی بازگه‌كه بومه‌وه، وتیان بگه‌ڕێره‌وه، به چاوی خۆم بینیم چه‌ندین كه‌سی تر گه‌ڕێنرانه‌وه، ته‌نانه‌ت به كارمه‌ندی ئاسایشه‌وه، چونكه بازگه‌كه به ته‌واوی به‌ڕوی هاتن و چونی ئۆتۆمبێلدا داخرا".
ئه‌و هاوڵاتییه له كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه له بازگهكهیه و ده‌یه‌وێت بۆ كاروباری حكومی له كه‌ركوكه‌وه بچێته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڵام تائێستا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه (11:20 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ) رێگه‌ی پێنه‌دراوه.
بازگه‌ی شێراوه، یه‌كه‌م خاڵی پشكنینی ئه‌منی و ده‌روازه‌ی چونه ناو هه‌ولێره له كه‌ركوكه‌وه.
فه‌رهاد فازڵ، هاوڵاتیه‌كی دیكه‌یه و له كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، به‌رله‌وه‌ی بازگه‌كه دابخرێت، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ژماره‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر ئۆتۆمبێل له رێگای به‌ره‌و هه‌ولێر و له بازگه‌كه‌دا راگیرابون، به ئۆتۆمبێلی بچوك و پاسی زۆری گه‌شتیارییه‌وه".
به‌وته‌ی لێپرسراوانی حكومی كه‌ركوك هیچ كێشه‌یه‌ك له بازگه‌كه‌دا روینه‌داوه و ته‌نیا به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه گرفت سه‌ریهه‌ڵداوه.
عەقید عابدین نهجمەدین، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی پردێ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رێگای کەرکوک هەولێر دانەخراوە، به‌ڵام شەقامەکان لە پردێ_وە بۆ پردی هندیە قیرتاو دەکرێت، بۆیه هاتوچۆ ده‌بێته یه‌ك ساید، ئه‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغی زۆر دروستده‌كات و ئاڵۆزی بۆ هاتوچۆ دروستده‌بێت".
به‌وته‌ی ناوبراو له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتودا كاركردن له شه‌قامه‌كه‌دا كۆتاییدێت و هاتوچۆكردن ئاسایی ده‌بێته‌وه.