هه‌به قاسم، كچه خوێندكاری 12ی ئاماده‌یی، یه‌كێكه له یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی زانستی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كۆنمره‌ی سه‌دا 100ی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌رباری بارگرانییه‌كانی ژیانی ئاواره‌یی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی 12ی ئاماده‌یی ئاشكراكرد و له نێو یه‌كه‌مه‌كاندا، هه‌به قاسم، كچه خوێندكاری كه‌مپی قادیا هه‌یه.
"رۆژانه 21 كاتژمێر كۆششم ده‌كرد و ده‌مخوێند، ته‌نیا كاتی ژه‌مه‌كانی نانخواردن كه‌مێك پشووم ده‌دا" هه‌به قاسم وای وت.
ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر به‌رزی كردووه، "به‌رده‌وام ده‌موت سه‌دا 100 به‌ده‌ستده‌هێنم، زۆر خۆم ماندوو ده‌كرد، سوپاس بۆ خوا به ئاواته‌كه‌م گه‌یشتم".
هه‌به ده‌ڵێت بێ ماندوبون و هاوكاری دایك و باوكی نه‌یده‌توانی ئه‌و نمره‌یه به‌ده‌ستبهێنێت، "ته‌نانه‌ت له‌ناو كه‌ره‌ڤانه‌ی كهمپهكهشدا شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ من جیاكرده‌وه تا بتوانم گرنگی به خوێندنه‌كه‌م بده‌م".
خێزانی ئه‌و كچه خه‌ڵكی قه‌زای شنگالی خۆرئاوای نه‌ینه‌وان و له دوای هێرشه‌كانی 2014ی داعشه‌وه ئاواره‌ی كه‌مپی قادیای پارێزگای دهۆك بون.
قاسم حه‌سه‌ن، باوكی هه‌به به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له خۆشی‌دا نه‌مده‌زانی چی بكه‌م، ناتوانم وه‌سفی بكه‌م، ته‌نیا هه‌ستده‌كه‌م هه‌موو دنیا ئێستا موڵكی منه، زۆر شانازی به كچه‌كه‌وه ده‌كه‌م".
هه‌به له منداڵه‌وه زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندنی به سه‌ركه‌وتویی ته‌واو كردووه و خولیای زۆری بۆ خوێندن هه‌بووه.
باوكی ده‌ڵێت "له‌كاتی خوێندندا هه‌رچییه‌كی داوابكردایه بێ دودڵی بۆمان جێبه‌جێده‌كرد، سه‌ره‌ڕای خراپی گوزه‌ران و ژیانی ناو كه‌مپ و ئاواره‌یی، به سه‌ربه‌رزییه‌وه ئه‌مڕۆ وا بهرههمهكهیمان بینی".
هه‌به؛ كچی تاقانه‌ی ماڵه و سێ برای هه‌یه.
ئێستا كاتی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی هه‌به له پێناویدا خوێندنی؛ "هیواتهم كاری پزیشكییه، ده‌مه‌وێت بچمه كۆلێژ و له ئاینده‌دا بێ جیاوازی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكه‌م" هه‌به وای وت.
تائێستا زۆرینه‌ی دانیشتوانی شنگال، به تایبه‌ت له پێكهاته‌ی ئێزیدی له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئاواره‌ن و منداڵه‌كانیان له خوێندنگه و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه كاتییه‌كانی نێو كه‌مپدا درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن.