ئیداره‌ی قه‌زای دوزخورماتوو، 62 دوكاندار و هاوڵاتی به غه‌رامه‌كردن سزاداوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌ی دوزخورماتوو، دو مانگه ده‌ركراوه به ئامانجی ناچاركردنی خه‌ڵك بۆ به‌ستنی ده‌مامك، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و دانانی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه له دوكان و شوێنه گشتییه‌كاندا.
فه‌وزی ئیكرام، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌و دوو مانگه‌ی بڕیاره‌كه ده‌ركراوه تائێستا 62 كه‌س غه‌رامه كراون، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به به‌ستنی ده‌مامك، ده‌ستكێش و دانانی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه له دوكانه‌كاندا".
به‌پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش له هۆكاره‌كانی خۆپارێزین له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شاخه‌وان حه‌سه‌ن، دوكانداری له بازاڕی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لیژنه‌ی چاودێری سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و رێنماییمان پێده‌ده‌ن، خه‌ڵك هه‌یه سزادراوه و به‌ڵێننامه‌شی پێپڕكراوه‌ته‌وه تا پابه‌ندی به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش بێت".
ئه‌و هاوڵاتییه كه خۆی تائێستا غه‌رامه نه‌كراوه و ده‌ڵێت پابه‌ندی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه، پشتگیری له بڕیاری سزادانی سه‌رپێچیكاران ده‌كات.
ئیداره‌ی قه‌زای دوزخورماتوو به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بڕیاری سزادانی سه‌رپێچیكارانی خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كات.
دكتۆر فه‌وزی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی رێكاره‌كان ده‌كه‌ن به بڕه پاره‌ی جیاواز غه‌رامه ده‌كرێن، كه له 50 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 200 هه‌زار دینار.
"سه‌رباری ئه‌و سزا مادییهش هێشتا دوكاندار و كاسبكاران پابه‌ندی خۆپارێزی نابن، له‌كاتێكدا كۆرۆنا به‌ربڵاوه و ده‌توانم كه‌س نه‌ماوه له قه‌زاكه‌دا توشی په‌تاكه نه‌بوبێت" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری.
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به قه‌زای دوزخورماتوه‌وه، حه‌وت هه‌زار و 995 توشبوو، شه‌ش هه‌زار و 669 چاكبونەوە و 186 گیانیلهدهستدان تۆماركراون.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته 391 هه‌زار و 44 كه‌س، له نێویاندا 319 هه‌زار و 784 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، 9 هه‌زار و 604 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.