كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
به‌بڕیاری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، بڕیاری روخاندنی خانوه‌كانی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كانی شاری كه‌ركوك راده‌گیرێت، دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوی گه‌ڕه‌كه‌كه دژی بڕیاره‌كه وه‌ستانه‌وه.
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، له مانگه‌كانی رابردودا و پاڵپشت به بڕیاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عیراق، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ روخاندنی خانوه زیاده‌ڕۆییه‌كانی شار ده‌ستپێكرد، له‌نێویاندا گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان.
له‌كاتی روخاندنی خانوه‌كاندا، دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆپیشاندانیان كرد و بارگرژی لێكهوتهوه، به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك له قه‌ره‌باڵغییدا به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دواییكرد و چه‌ند هاوڵاتییه‌كیش برینداربون.
مه‌روان ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوان و وه‌رزش له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "عه‌دنان درجال، وه‌زیری لاوان و وه‌رزش بڕیاریدا به راگرتنی روخاندنی خانوه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه".
ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌وێته باشوری كه‌ركوك، پێش 2003 شوێنی تایبه‌ت به راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه، زه‌ویی ناوچه‌كه موڵكی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه، چه‌ندین ساڵه نزیكه‌ی 300 خێزان به زیاده‌ڕۆ خانویان تیایدا بنیاتناوه.
مه‌روان كه له‌گه‌ڵ وه‌زیر به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه، ده‌ڵێت كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری لاوان و وه‌رزش سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات و له نزیكه‌وه تاوتوێی كێشه‌كه ده‌كات.
پێشتر و له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا چه‌ندین دوكان له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان روخێنران و مۆڵه‌تی كاتی به هاوڵاتیانیش درا تا خانوه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
خەدیجە عەلی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی كه‌ركوك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زیری لاوان و وه‌رزشه‌وه كردووه، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا وه‌زیر جه‌ختیكردۆته‌وه له بڕیاری راگرتنی روخاندنی خانوه‌كانی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان و ده‌ستبه‌جێ راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاگاداركراوه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌تی روخاندنی خانوه‌كان رابگرێت.
به‌وته‌ی خه‌دیجه هه‌وڵ هه‌یه تا دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه له خانوه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه و مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ زه‌وی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له دوای ساڵی 2003 و نه‌مانی رژێمی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، هه‌زاران خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه بنیاتنراون كه موڵكی ده‌وڵه‌ت بون له پارێزگاكانی عیراق به كه‌ركوكیشه‌وه.