وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری عیراق و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دوو ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له به‌غدا و هه‌ولێر، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و ناوه‌ندی دیكه‌ش بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك ده‌كه‌ن.
ئه‌و رێككه‌وتنه له كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق و به‌رگری هات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێشمه‌رگه كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە(كەركوك ناو)ی وت "ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانمان ئه‌مجاره بۆ كردنه‌وه‌ی دوو ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بوو، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ توانیمان رێكبكه‌وین".
ناوبراو ئاشكرایكرد ئه‌و دوو ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگییه‌ی بڕیاری لێدراوه، كۆتایی مانگی له به‌غدا و هه‌ولیر ده‌كرێنه‌وه و ده‌ستبه‌كارده‌بن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق؛ له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جگه له‌و دو ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگییه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاركردن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش له دیاله و دانانی بازگه و پلانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی دژی تیرۆر.
هه‌روه‌ها هاتووه لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌حه‌دییه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو میحوه‌ره‌كاندا.
گفتوگۆی پێكهێنانی ژوری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا، دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك دانوستان هات به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاڵۆزی و كرده‌وه چه‌كدارییه‌كان له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆكی نه‌ینه‌وا، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ده‌ڵێت لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی میحوه‌ره‌كانی هه‌ردولایه تا بتوانن بۆشایی نه‌هێڵن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
به‌وته‌ی لیوا قاره‌مان؛ له دیاله ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن تا ژوری هاوبه‌ش پێكبهێنن، گفتوگۆكانیش به‌و ئاراسته‌دایه بازگه‌ی هاوبه‌ش دابنرێت، وتیشی "گفتوگۆكانمان لە خانەقینەوە تا موسڵ دەگرێتەوە، كە پانتاییەكی فراوانە و لەكۆبونەوەكانی داهاتوودا قسە لەسەر ناوەندەكانی دیكە دەكرێت".
له چه‌ند مانگی رابردودا هه‌ردوو شاندنی پێشمه‌رگه و سوپا گفتوگۆی پێكهێنانی شه‌ش ژور و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان كردووه كه دوانیان له به‌غدا و هه‌ولێر بن، ئه‌وانیتر له كه‌ركوك، مه‌خمور، دیاله و موسڵ دابنرێن.
"هه‌ماهه‌نگییه‌كه بۆ كاری هاوبه‌شی ئه‌منی و ئامانج لێی سنورداركردنی چالاكییه‌كانی داعشه له هێڵی نێوان هه‌ردولا له ناوچه دابڕێنراوه‌كان (جێناكۆكه‌كاندا)" لیوا قاره‌مان واده‌ڵێت.
بەپێی دەستوری عیراق، هێزی ئەمنی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەتوانن بە هاوبەشی ناوچەکانی جێناکۆک بەڕێوەببەن.
جه‌بار یاوه‌ر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكرده‌وه كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری جگه له دامه‌زراندنی ناوەندی هەماهەنگی و هێڵی هاوبەشی بەرگری، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازییه دژی داعش له سنوری پارێزگاكانی كەركوك، دیالە و نەینەوا.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دوای ساڵی 2014 و هێرشه‌كانی داعشه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك جێگیربون، تا كشانه‌وه‌یان له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی گه‌ڕانه‌وه، له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه.