چالاكوانێكی ئێزیدی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای سێمیل سەر بە پارێزگای دهۆك كوژرا، ئەوەش لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک به (که‌رکوک ناو)ی وت "کێشه‌یه‌کی خێزانی له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا رویدا و بەهۆیەوە سەریكێشاوە بۆ شەڕە تەقە، لە ئەنجامدا پاشا مەحمود، كە چالاكوانێكی ئێزیدییە كوژراوە".
"پۆلیسی قه‌زای سێمێل ده‌ستبه‌جێ له شوێنی روداوه‌که ئاماده‌بون و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە... ناسنامه‌ی بکوژه‌کان ئاشکران و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووه"، هێمن وایوت.
ناسنامه‌ی بکوژه‌کان ئاشکران و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووه
پاشا مه‌حمود، یان مه‌حمود شنگالی ناوێكی دیاری نێو ئاواره ئێزیدییه‌كان بوو، له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ گروپێكی خۆبه‌خش كاریكرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ خێزانه ئاواره كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، دوای ئه‌وه‌ی ئاواره‌ی كهمپەكان بون.
لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، پاشا مەحمود لەبارەی كارە خێرخوازییەكانی بۆ ئاوارە ئێزیدییەكان، لە لێدوانێكیدا بۆ (كەركوك ناو)، وتی "دڵخۆشم بەوەی هەركاتێك بانگەواز دەكەم بۆ ئەوەی هاوكاری خێزانێكی كەمدەرامەت بكرێت، خه‌ڵكی بەدەنگ داواكارییەكەمەوە دێن و گوێ به‌وه نادەن ئه‌و پاره‌یه بۆ چ پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئاینی خه‌رجده‌كرێت".
بەشێك لە ئاوارەكان پاشا مەحمودیان وەكو "فریادڕەسێك" دەبینی بۆ گرفت و خەمی ئاوارەكان.