به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبان و پرده‌كان له نه‌ینه‌وا ئاشكرایده‌كات، ئێستا كار له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی سێیه‌می ناوشاری موسڵدا ده‌كه‌ن، كه سه‌دا 67ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌ڕوی هاتوچۆدا بكرێته‌وه.
عه‌بدولستار حه‌بو، به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبان و پرده‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت له كۆی 59 پردی نه‌ینه‌وا، ده‌وروبه‌ری 57 پردیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه خاپور كراون.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه به هاوكاری دارایی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌زاره‌ت و ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرده روخاوه‌كان ده‌كرێت.
"ئێستا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی سێیه‌مین و كاره‌كانی گه‌یشتۆته سه‌دا 67، پێشبینیده‌كه‌ین پێش كۆتایی ئه‌مساڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واوبن، ئه‌وه‌ش دوو بۆ سێ مانگ به‌ر له كۆتاییهاتنی واده‌ی پرۆژه‌كه ده‌كات".
له موسڵ پێنج پردی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر روباری دیجله دروستكراوه، بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی روباره‌كه شاره‌كه ده‌كاته دوو به‌شه‌وه، به‌ڵام هه‌موو پرده‌كان له‌شه‌ڕی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه ته‌قێنرانه‌وه.
عه‌بدولستار حه‌بو ده‌ڵێت پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی گه‌یاره كاری تێداده‌كرێت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی گوێریش دوای حه‌وت بۆ 10 رۆژی دیكه كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كات، له‌گه‌ڵ پردی به‌قاق-ی نێوان موسڵ و دهۆك.
كاركردن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ندین رێگای دیكه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به تایبه‌ت رێگای نێوان ته‌له‌عفه‌ر و شنگال، كه به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبان كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزیدییه‌كان ده‌كات.
له پلانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌دایه دیزاینی رێگای بازنه‌یی شاری موسڵ بكات، كه پردی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م به یه‌كترییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پردی شه‌شه‌م كاره‌كانی بنیاتنانی به‌هۆی هێرشه‌كانی 2014ی داعشه‌وه راگیراوه و پردی حه‌وته‌م له قۆناغی نه‌خشه‌داناندا.
پرۆژه‌یه‌كی دیكه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای بازرگانی نێوان موسڵ و به‌غدایه، به‌ڵام هێشتا به كۆمپانیا نه‌دراوه، كه درێژی رێگاكه 465 كیلۆمه‌تره و به‌هۆی شه‌ڕی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
نه‌ینه‌وا دوه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراقه، روبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 39 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و له 33 یه‌كه‌ی ئیداری پێكهاتووه، كه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س، بۆ زیاتر له سێ ساڵیش به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه له ئاڵۆزیدا بوو، بۆیه زیانی زۆر به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی كه‌وت.